ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی 23 ی جۆزەردان هێرشی کردە سەر ئێران و ژمارەیەکی فەرماندەی سەربازی و مامۆستای زانکۆ و زانای ئێرانیی شەهید کرد و هێرشەکانی بۆ سەر نەخۆشخانە و زانکۆ و خەڵکی سڤیل و ئامبوڵانس و زیندانەکان هەر درێژەی بوو و تەنانەت ئەمریکاش بە هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە هانای ئەو ڕژێمەوە بەڵام لە بەرانبەریشدا ئێران بە هێرشی مووشەکی چڕ بۆ سەر ئیسرائیل خەساری زۆری لە ژێرخان و باڵەخانەکانی ئەو ناوچە دا و تا لە کۆتاییدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 3 ی پووشپەڕ ئیسرائیل ناچار بوو کە ئاگربڕ قبووڵ بکات و ئێران توانی سەربکەوێت . لە خوارەوە پێنج هۆکاری سەرەکی بۆ سەرکەوتنی ئێران هەمبەر ئیسرائیل دێت:
1. شکستی گەڵاڵەی سەرەتایی ئیسرائیل بۆ فەلەج کردنی ئێران لە شەوی یەکەم: ئیسرائیل پێی وابوو دەتوانێت لە هەمان شەوی یەکەمدا بە هێرشی قورس، ئێران فەلەج بکات بەڵام سەرنەکەوت و کار گەییشتە شوێنێک کە ئیسرائیل دوای وەڵامەکانی ئێران خۆی بەدوای ئاگربڕ بکەوێت.
2. هێرشی ڕاستەوخۆ و قورس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل: ئێران بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، بە هێرشی بێ وێنە شوێنە هەستیارەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج و گەورەیی پووچی ئیسرائیلی تێکشکاند.
3. کاریگەر نەبوونی پاگەندەی ئیسرائیل سەبارەت بە توانی مووشەکی و ئەتۆمی ئێران: ئیسرائیل پاگەندەی دەکرد کە توانی مووشەکی و ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبردووە، بەڵام وەڵامی دەستبەجێ و بەەربڵاوی ئێران ئەو پاگەندەیەی تووشی کێشە کرد.
4. بەڕێوەبەرایەتی زیرەکانەی ئاڵۆزی لەگەڵ ئەمریکا و ناردنی پەیام بە هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلعودەید: ئێران بە هێرشی ئامانجدار بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە قەتەر، نیشانی دا کە ناکەوێتە نێو یاری داڕێژراوی ئەمریکاوە و لە هەمان کاتیشدا پەیامی یەکلایی بۆ وڵاتانی ناوچەکە نارد.
5. پاڵپشتی ناوچەیی و ڕای گشتی جیهانی: لە پاڵپشتی بەرەی بەرخۆدان تا شەپۆلی ناڕەزایەتییە جیهانییەکان لە دژی ئیسرائیل، ئەو شەڕە بووە مەیدانی هاوڕێیەتی جیهانی لەگەڵ خەڵکی ئێران و دەرکەوتنی ڕواڵەتی ئیسرائیل.
Your Comment