محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە کاتێک ئەمریکا خۆڕاگری گەلی ئێرانی دی هەوڵی دا بە هێرشی شانپیی، خۆی لە گێژەڵووکە ڕزگار بکات و لەبەرانبەردا وڵامی گونجاوی ئێران بە ناوەندی فەرماندەیی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکە، ئاگربڕی پێشنیار دا ، وتی: هەموو ئەوانە لە حاێکدایە کە ئێران دانی بەخۆدا ناوە و لە هەموو دەفرایەتییەکانی خۆی لەوانە: کاریگەری لەسەر ئابووری وزەی جیهان، کەڵکی وەرنەگرتووە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە فریوی هیچ بەڵینێک ناخۆین و ئامادەتر لە ڕابردوو دەستمان لە سەر پەلەپیتکەیە و وەڵامی توند بە هەر جۆرە دەستدرێژییەک دەدەینەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تەنانەت ئامادە نەبوو بە ڕواڵەتیش بێت هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئیدانە بکات، هەر بۆیە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران تا دەستەبەر کردنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، هاوکاری خۆی لەگەڵ ئاژانس هەڵسپاردووە و بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران بە خێرایی زیاترەوە دەچێتە پێشەوە.
Your Comment