٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٤:٣٧
Source: Mehrnews
ئەژدیهای ئێرانی، مۆتەکەی تۆقێنەر بۆ زایۆنییەکان

مووشەکی بالستیکیی سجیل، بە خێرایی 13 ماخ و بڕەوی 2500 کیلۆمەتری، لە ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستیی 3"دا ڕژیمی زایۆنی ڕاچڵەکاند.

بەشی سیاسی: مووشەکی بالستیکیی سجیل، یەکێکە لە پێشکەوتەترین دەسکەوتە پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئێران کە لە کۆتایی دەیەی 1370ی هەتاوی پەرەی سەندووە و لە ساڵی 1387دا بۆ یەکەمجار تاقی‌کراوەتەوە. ئەم مووشەکە بە هێمای توانستی مووشەکیی ئێران لە ئاستی ناوچە و جیهاندا دێتە ئەژمار و خاوەن تایبەتمەندیگەلێکی تایبەت و لەوان سووتەمەنی مەیوو، بڕەوی زۆر، خێرایی باڵا و خاوەن پێگەیەکی تایبەتییە لە دوکتریەنی بەرگریی ئێران. بە چەشنێک کە بەکار‌هێنانی ئەم مووشەکە لە ئۆپەراسیۆنی ئەمدواییەی "بەڵێنی يڕاستیی 3" بۆ جارێکی تر سەرنجی جیهانی بۆ لای توانستی مووشەکیی ئێران ڕاکێشا.

ئەژدیهای ئێرانی، مۆتەکەی تۆقێنەر بۆ زایۆنییەکان

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی مووشەکی سجیل

ـ بڕەوی ئۆپەراسیۆنی: سجیل خاوەن بڕەوی 2000 بۆ 2500 کیلۆمەترییە و خاوەن توانستی کردنە ئامانجی دوورەدەستەکان و لەوان سەرزەوینی داگیرکراو (1300 کیلۆمەتر) و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەیە و لەو ڕووەوە بژێرەیەکی ئایدیاڵە بۆ وەڵامدانەوەی خێرای هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی.

ـ سووتەمەنی مەیوو: بەکار‌هێنانی سووتەمەنی خۆگرەک و مەیوو، کاتی ئامادەبوونی هاویشتن بۆ چەند خولەک کەم دەکاتەوە و ئیمکانی ڕاگرینی درێژخایەن بەبێ پێویستی بە سووتەمەنی بۆ مووشەکەکە دەڕەخسێنێت. ئەم تایبەتمەندییە سجیلی کردۆتە چەکێک بە خێرایی باڵای ئۆپەراسیۆنی و دژواربوونی پێوشوێن‌گرتنی.

ـ خێرایی و مانۆڕی‌بوون: خێرایی بازدانی سجیل لە کاتی هاتنە ناو ئەتمۆسفێری زەوی نزیکەی 13 ماخ (16 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا)ـه و لەو ڕووەوە پێوشوێن‌گرتنی بۆ سیستەمە بەرگرییەکانی وەک "ئارۆ 3" و گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل زۆر دژوارە. هەروەها ئەم مووشەکە خاوەن توانستی مانۆڕدان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەتمۆسفێرە و ئەمەش شانسی هەڵاتنی لە سیستەمە پێوشوێن‌گرەکان زیاد دەکات.

ـ کڵاوەی جەنگی: سجیل توانای هەڵگرتنی کڵاوەی جەنگی بە کێشی 650 تا 1000 کیلۆگرامی هەیە. ئەم کڵاوەیە دەتوانێ بە وردبینیی باڵاوە ئامانجە ستراتژییەکان لەناو ببات. ئەگەرچی بەرییە لە سیستەمی ڕێنوێنیی کڵاوە پاش جودابوونەوەی و هەڵەیەکی زیاتری هەیە بە نیسبەتی مووشەکە خاڵ‌پێکەکان.

ـ ڕەهەند و هاوێژەرەکەی: درێژایی ئەم مووشەکە نزیکەی 17.5 تا 18 مەترە و بۆ هاویشتنی لە لانچێری بزۆکی جادەیی یان سەقامگیر بە توانستی هاویشتنی ئەستوونی یان زاویەدار کەڵک وەردەگیرێت کە ئەمەش لێهاتوویی ئۆپەراسیۆنەکەی دەباتە سەر.

ـ وردبینی و وێرانگەریی: بە پەلەی 4300 مەتری لە چرکەیەکدا و داڕشتنی کڵاوەی هاوشێوەی مووشەکگەلی دژە ئاسمانی، سجیل دەتوانێ ئامانجەکانی بە وردبینی لەناو ببات. هەندێک لە کارناسان لەو باوەڕەن کە ئەم مووشەکە نموونەی پێشکەوتەی مووشەکی شەهابی 3ـیە، بەڵام بە توانستی زۆر بەرزتر. سجیل بە هۆی خێرایی زۆر، کاتی کورتی هاویشتن و توانستی بەزاندنی سیستەمە پەدافەندییەکان، بە یەکێک لە تۆقێنەرترین مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران ناوی لێ دەبڕێت.

ئەژدیهای ئێرانی، مۆتەکەی تۆقێنەر بۆ زایۆنییەکان

ڕۆڵی سجیل لە ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستیی 3"

ـ ئامانجی ئۆپەراسیۆنی: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مووشەکی سجیل بەرەو بنکە هەواڵگری و ئاسمانییەکان ڕژیمی زایۆنی لە قووڵایی سەرزەوینە داگیرکراوەکان هاویشتراوە.

ـ پەیامی ستراتژیک: بەکارهێنانی سجیل لەو ئۆپەراسیۆنە پەیامێکی لێبڕاوانەی بە ڕژیمی زایۆنی و پاڵپشتانی و لەوان ئەمریکا داوەتەوە کە "ئێران توانستی وەڵامدانەوەی خێرا و کارای هەر جۆرە دەستدرێژییەکی هەیە".

Your Comment

You are replying to: .
captcha