سەید عەباس عێراقچی لە پەیامەکەیدا لە سۆشیال میدیا کە کاتژمێر ٤:١٦ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: وەک چەندین جار وتمان ئەوە ڕژێمی ئیسرائیل بوو کە شەڕی دەستپێکرد نەک ئێمە، لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر ئاگربەست یان ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان، بەڵام بە مەرجێک ڕژێمی ئیسرائیل تا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە بەردەوام بین بۆ وەڵامدانەوە”.
وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێران دواتر دەدرێت.
Your Comment