فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هۆشداریی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نارد و وتی: ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەگەر جارێکی تر دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دووبارە بکەنەوە، وەڵامی توند و پەشیمانکەرەوەتان دەدرێتەوە.
سەردار محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، دوای ئۆپەراسیۆنی بەشارەت فەتح، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بە ئاراستەی سەرۆک کۆماری گەمژەی ئەمریکا کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەگەر جارێکی دیکە ببزوون و دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و خاکی ئێرانی سەربەرز دووبارە بکەنەوە، وەڵامێکی واتان دەدەینەوە ببنە پەندی مێژوو.
Your Comment