٢٣ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٥٢
Source: Mehrnews
نوێنەری ئێران: بێدەنگی ئەنجومەنی ئاسایش هاوبەشیە لە تاوانەکانی ئەمریکا

لە حاڵێکدا کە ئێران لە ڕۆژی ڕۆژشنا دەکرێتە ئامانج؛ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵ دەدات کە ئێران مافی خۆی وەرنەگرێت.

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش وتی: ئەم ئەنجومەنە دەبێ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەڵسوکەوت بکات و بێدەنگی بە مانای هاوبەشی لەم تاوانانەدا دێت.

، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: ئێران بەرگری لە سەروەری خۆی دەکات و ئەمریکاش پشتیوانی لە تیرۆر دەکات لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشدا: بانگەشەکانی ئەمریکا دژ به ئێران ڕاست نین و یاسایی نین، بەڵکوو سیاسین. چالاکییەکەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی شەهید حاج قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی ئێران، کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ئەویش کە هێزێکی فەرمی کۆماری ئیسلامی بوو، تیرۆر کرا.

نوێنەر ئێران له نەتەوەیەکگرتووەکان زیادی کرد: وەزیری دەرەوەی ئێمه لەگەڵ ترۆیکای ئەوروپا له دانوستان و قسە کردنا بوو و ئەم کردەوەیەی ئەمریکا دانوستانەکانی له ناوبرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha