ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە پێش لە شۆڕش و دوای شۆڕشیش چەندین جار جەنایەتمان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بینیوە و ئەوە بابەتێکی نوێ نییە و هەر جاریش کە جەنایەتێکیان ئەنجام داوە، وەڵامی یەکلاییان وەرگرتووە و ئەم جارەش بە هەمان شێوە دەبێت.
لە کۆتاییشدا وتی: کاری گەورەی خەڵک لە ڕۆژی هەینی و هاتنە دەرەوەیان بەرپرسیارێتی ئێمەی دووئەوەندە کردەوە و بە گەلی رادەگەیێنین کە پابەندتر لە ڕابردووین و بە هەموو توانی خۆمانەوە بەرگری لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکەین.

فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: ئەمریکییەکان هەر جار دەستیان داوەتە جەنایەتێکەوە، وەڵامی یەکلاییان وەرگرتووە و ئەم جارەش هەر بە ئەو شێوە دەبێت.
Your Comment