٢٣ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٤٦
Source: Mehrnews
بەرگری کۆتایی پێهات؛ ئێستا نۆرەی ئێمەیە جیهان بلەرزێنین

وڵاتان، دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی خۆیان تا ئەو ئاستە بەرز دەکەنەوە کە لە ئەگەری هێرش‌کردنە سەر وڵاتانی تر، لایەنی دووەم، لە ترسی وەڵامی بەرامبەر، لە وەڵامی پەلاری یەکەم، خۆ ببوێرێت. بەم حاڵەتە دەروونییە بەرگری دەوترێت.

بەشی نێودەوڵەتی- ڕەزا ئەیرەوانی: لە ئەدەبیاتی باو زانستیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، بەرگری بە ترس لە پەلاری دووەم وێنا کراوە، واتە وڵاتان، دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی خۆیان تا ئەو ئاستە بەرز دەکەنەوە کە لە ئەگەری هێرش‌کردنە سەر وڵاتانی تر، لایەنی دووەم، لە ترسی وەڵامی بەرامبەر، لە وەڵامی پەلاری یەکەم، خۆ ببوێرێت. بەم حاڵەتە دەروونییە بەرگری دەوترێت.

بەرگری ئەو ترسە قووڵ و دەروونییە لە پەلاری دووەمە؛ ترسێک کە لە نەستی لایەنی دووەمدا پەلی داکوتاوە و پێش بە هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەکی ئەو دەگرێت. ئەو وڵاتانەی میکانیزمی بەرگرییان داڕشتووە، خۆیان ئەرخەیان نیشان دەدەن؛ چونکە دەزانن لایەنی بەرامبەریان جەسارەتی وەڵامدانەوە بە پەلاری یەکەمی ئەوانی نییە و ئەگەریش هەیبێ، ڕەنگدانەوەکەی وەها قورس و سەختە کە لە بنەڕيتەوە، خۆدەبوێرن لە هەر جۆرە دوژمنایەتییەکی.

لە ئاوەها فەزایەکدایە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سەرخۆشی لە هێز و متمانەبەخۆییەکی پووچەڵ، پێی وایە ئەمریکا هەمان ترسی لە زەینی جیهاندا چاندووە و خاوەنی ژمارە یەکی بەرگرییەکان لە ئاستی جیهانە. ئەو ڕێک چەند خولەک پاش هێرشی شەوی ڕابردووی، ئاڵای ئەمریکا دادەنێت؛ وەک بڵێی دەیەوێ نیسان بدات کە تەواو بە سەر دۆخەکەدا زاڵە و ئامادەی هەر جۆرە کاردانەوەیەکی بەرامبەری هەیە و لە پاشهاتی هەڵمەتەکەی هیچ ناترسێت.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕەوانی و دەروونییە، هاوکات هەڵگری پەیامێکی قووڵترە بۆ بەرپرسانی ئێرانی؛ ترامپ تێدەکۆشی، بە باوەڕی خۆی، ئەم ئەندێشەیە لە نەستی بڕیاردەرانی کۆماری ئیسلامیدا بچێنێت کە: "هێرشی بیرلێ‌کراوەیە، و کارادنەوەی ئێوە تەنیا لە زەوینی مندا مانای هەیە، کەواتە هەنگاو مەنێنە مەیدانی منەوە، تا نەکەونە تەڵەوە.

بەلام ئەم وتەیە یەکێک لە هەڵەترینی ئەو لێکدانەوەیانە کە دەکرێ لە هاوكێشەی ئەو هەڵێنجێندرێت، چونکە:

1. ترامپ بە ئاشکرا لە هەڵسەنگاندنی ڕەهەندەکانی هەڵمەتەکەی خۆیدا تووشی هەڵە هاتووە. هێرشی شەوی ڕابردوو لە پەنای ڕاپەڕاندنی سناریۆی "دوو حەوتە دەرفەت" (کە هەر لە سەرەتاوە بۆ ئێران تەواو ڕوون و ئاشکرا بوو)، نیسان دەدا کە تێگەیشتنی واشنتۆن لە ڕەوتی بڕیاردان لە تاران، هێشتاش بە پێی زەینییەتی پێش‌شەڕانەیە. ئەمریکا هێشتاش تێنەگەیشتووە کە ڕەیڵی بڕیاردان لە ئێران گۆڕاوە و چیتر هەمان ڕەوتی کۆنسێرڤاتی پێشووی ناگرێتە بەر و ئەوەش واتە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی زۆر بە سەر ئیدارەی شەڕ لە ئێراندا زاڵ نین.

2. ئەوی ترامپ لە قەوارەی "شێتە پیاو"ێک دەیکا، نە بەرهەمی ئازایەتی، کە ڕێک نیشاندەری ترسی قووڵی ئەوە. ئاوەها بلۆفگەلێک لە دەروونناسیی سیاسیدا، هێمایە بۆ ترس لە وەڵامدانەوەی بەرامبەر. لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە، ئەگەر وڵاتێک، کاردانەوەیەکی قورس و ڕاستەوخۆی هەبێت، ترامپ بە هۆی دەستەوەستانی لە پێشبینی‌کردنی پاشهاتەکانی پەلاری دووەم، لە بابەتی هەنگاونانەوە بۆ ناو یارییەکە دۆش دادەمێنێت.

3. هەڵمەتی سەربازیی دژی ئێران، سەرترە لە بەزاندنی هێڵی سوور. ئەو هەڵمەتە، شەڕ ڕاگەیاندنی فەرمی بە هێزێکی ناوچەیی و هێژمۆنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. لە ئاوەها دۆخێکدا، ئەگەر وەڵامێکی گونجاو بە دوژمن نەدرێتەوە، ڕێک ئەو پەیامەمان ناردووە کە ئێران لە پێگەی هێزی ناوچەیی خۆی پاشەکشێی کردووە و ئەمە نە تەنیا شکستێکی سەربازی، بەڵکوو خۆکوژییەکی ژێئۆپۆلیتیکە بۆ وڵاتێکی ستراتژیکی وەک ئێران.

4. یەکێکی تر لە ئامانجەکانی ترامپ لە سەردەمی سەرۆکایەتی دووەمی، مسۆگەرکردنی خەڵاتی ئاشتی نۆبلە؛ ئامانجێک کە بۆ گەیشتن بەو، پێویستی بە بەرگێکی براوەی هێمایینە و ڕەنگە پێی وایە هێرشی شەوی ڕابردوو هەمان بەرگە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوی ڕووی دا، ڕێک بەپێچەوانەی بۆچوونەکانیەتی، چونکە ترامپ بۆ بەدەستهێنانی ئەو بەرگە، دەستی داوەتە خۆکوژیی سیاسی و بە فەرمی ئەمریکای وەک دەسپێکەری شەڕێک ناساندووە.

بەو لێکدانەوەیانە، ئاشکرایە کە ئەمریکا، بە ئاشکرا و ڕاستەوخۆ هەنگاوی ناوەتە ناو شەڕێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێستا کاتی ئەو گەیشتووە کە ئێرانیش دروشمە ستراتژییەکانی وەدی بێنێ؛ نە تەنیا بۆ ئەوەی بسەلمێنێت کە ئەمریکا چیتر هێزی بەرگریی لە بەرامبەر ئێمەی پێ نییە، بەڵکوو بۆ ئەوەی نیشان بدا کە ئەوڕۆکە ەئوە ئێرانە کە دەتوانێ ڕۆڵی بەرگریی چالاک بگێڕێت.

لەوە بەدواوە دەبێ دوژمن لە تووڕەبوونمان بترسێت، نەک ئێمە لە هەرا و هۆریای ئەو. ئەگەر زەینییەتی ڕۆژئاواگەری، کۆنسێرڤاتی و دڕدونگیی هەندێک کەسایەتی ناوخۆیی وڵات نەبێتە ئاستەنگ، ئەو وەڵامە بی گومان، دەبێ وەدی بێت و کۆنسێرڤاتی لە ئێستادا نەک بژێرەیەکی ژیرانە، بەڵکوو ژارێکی کوشەندەیە بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha