وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران به توندترین شێوه هێرشه سەربازییه دڕندانەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمیە ئاشتیخوازەکانی ئێرانی ئیدانە کرد.
ڕاشگەیێندرا کە ئێران دەوڵەتی شەڕخواز و یاساشکێنی ئەمریکا به بەرپرس دەزانێت له بەرامبەر ئەو کاریگەرییه زۆر مەترسیداره و دەرئەنجامەکانی ئەم تاوانە گەورەیە.
ئەوەش ئاماژە پێدرا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دەسەڵاتە نێونەتەوەییە لێهاتووەکانی دیکە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە تاوانکارییەی یاساکە وەبیر دەهێنێتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە ڕوونە جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکی بێ وێنە و بەربڵاو دەکاتەوە.
Your Comment