٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢١:٠٦
Source: Mehrnews
ئۆپراسیۆنی گەورەی تاڵی جاڵجاڵۆکە؛ ئۆکراینا چۆن بۆمب هاوێژەکانی ڕووسیای تێکشکاند؟

هێرشی درۆنی بەربڵاوی ئۆکراین بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لەژێرناوی ئۆپراسیۆنی تاڵی جاڵجاڵۆکە لە سەروبەندی دانوستانی ئاشتی ئەستەنبول، پرسیای جیدی لەسەر ئەنگێزە، پەیام و چارەنووسی ئەو دانوستانانەی هێناوەتە ئاراوە.

گرووپی نێودەوڵەتی: دوانیوەڕۆی دوێنێ ئۆکراینا ئۆپراسیۆنێکی بێ وێنەی لەژێرناوی تاڵی جاڵجاڵۆکە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ڕووسیا لە قووڵایی خاکی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.

ئەو ئۆپراسیۆنە کە لەلایەن دەزگای ئەمنیەتی ئۆکرایناوە داڕێژراوە و جێبەجێ کرا، بووە هۆی لەناوچوون یان خەسار بەرکەوتنی زیاتر لە 40 فڕۆکەی سەربازی ڕووسیا لەوانە بۆمب هاوێژە ستراتیژیکەکان و فڕۆکەی ناسینەوەیی پێشكەوتوو. ئێستا ئەو پرسیارە لە ئارادایە کە ئەو ئۆپراسیۆنە، چۆن پلانڕێژی کراوە و جێبەجێ کرا؟


پشت پەردە و پەیامی ئۆپراسیۆنی تاڵی جاڵجاڵۆکە؛ کۆبوونەوەی ئەستەنبۆل دەگاتە بنبەست؟

ئەو ئامێرانە بە بارهەڵگر گواستراونەتەوە بۆ نزیکی بنکە ئاسمانیەکانی ڕووسیا و پاشان بە فەرمان لە ڕێگای دوورەوە، دەرکەکان کراونەتەوە و درۆنەکان بەرەو ئامانجەکان هاوێژراون. بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە ڕێنوێنی ئەو درۆنانە بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی وردبینی لە ئەو هێرشە.

ئەو هێرشە هاوکات بۆ سەر 4 بنکە لەوانە بنکەکانی ئولینا، بلایا، ئیوانوو و دیاگیلیوو ئەنجام دراوە و هەندێک ڕاپۆرت لە نەبوونی سیستەمی بەرگری گونجاو بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو هێرشانە هەواڵیان داوە.

بە پاگەندەی ڤیلۆدمیر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ئەو خەسارە بەرانبەر بووە لەگەڵ یەک لەسەر سێی توانی بۆمب هاوێژە دوورهاوێژەکانی ڕووسیا.

ئەو هێرشە قورس و بەربڵاوە ئەنجامی هاوکاری هەواڵگری بەربڵاو لەگەڵ هاوبەشە ڕۆژاواییەکانی ئۆکراینا بەتایبەتی ئەمریکا و ناتۆ لە بواری وێنەهرڵگری مانگیلەیی و نەخشەهەڵگری ورد لە بنکە ئاسمانییەکانی رووسیا.

ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکان دوای ئەو ئۆپراسیۆنە جۆرێک ئەنوێنن کە گوایە پێش لە ئەو ئۆپراسیۆنە ئاگادار نەبوون و ئۆکراینا بێ هاوئاهەنگی ئەوان ئەنجامی داوە. بەڵام ئاکسیۆس ڕاپۆرت یداوە کە کیێف پێش ئەو ئۆپراسیۆنە، دۆناڵد ترامپی ئاگادار کردووەتەوە.

کاریگەرییە سیاسی و مەیدانییەکان؛ ئۆپراسیۆنی درۆنی لە سەروبەندی دانوستانەکانی ئاشتی

هێرشی درۆنی بێ وێنەی ئۆکراینا بۆ سەر 4 بنکەی ئاسمانی ڕووسیا نەک هەر لێکەوتەی سەربازی بەدواوە دەبێت ، بەڵکوو ڕاشکاوانە لەسەر گەشی سیاسی و دیپلۆماتیکی شەڕیش کاریگەر دەبێت.

کۆتاییەکانی گوڵان بوو کە نوێنەرانی ئۆکراینا و ڕووسیا دوای 3 ساڵ ڕاگیران بۆ یەکەم جار بە شێوەی راستەوخۆ لە ئەستەنبۆل بە ناوبژیوانی تورکیا دانوستانیان کرد کە یەک کاتژمێر و نیوی خایاند و لەسەر گۆڕینەوەی 1000 ئەسیر لە هەر لایێکەوە ڕێککەوتن.

هەندێک لە چاودێران پێیان وایە کە ئۆپراسیۆنی تاڵی جاڵجاڵۆکە تەنیا هەوڵێکی سەربازی نەبووە بەڵکوو ئامیرێک بۆ گوشار لەسەر سەروبەندی دانوستانەکان دێتە ئەژمار؛ هەوڵێک لە لایەن ئۆکرایناوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەی دەروونی و سیاسی لە قازانجی خۆی و خۆبواردنی کرملین لە سەپاندنی مەرجەکانی بە سەر کیێف لە دانوستانەکان.

لە بەرانبەردا ڕووسیا دوو ڕێگای لە بەردەمدایە بۆ وەڵامی ئەو هێرشە، لەوانە: ئۆپرراسیۆنی تۆڵە کردنەوە لە دژی ئۆکراینا و بردنەوەی مەیدانی شەڕ و دووهەم ببێتە بیانوویەک بۆ قبووڵ نەکردنی مەرجەکانی ئۆکراینا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha