٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢١:٠٥
Source: Mehrnews
ڕای جیاوازی ئەحمەد تورک لە سەر چەک دانانی کوردی سووریا

ئەحمەد تورک، ئەندامی تیمی دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە پانێڵێکی یاسایی لە ماردین، بە توندی ڕەخنەی لە پاکێجی دادوەریی دەیەمی تورکیا گرت، کە نەیتوانیوە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا جێبەجێ بکات و بە نائومێدی ناوی برد.

 ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری کورد و ئەندامی تیمی دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە پانێڵێکدا لە ژێر ناوی “مافی هیوا و ئاشتی” کە لە لایەن لقی ماردینی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەد)ەوە ڕێکخرابوو، باسی دەیەمین پاکێجی دادوەریی تورکیای کرد.

باسی لەوەشکرد، پاکێجەکە نەیتوانیوە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا بەدیبهێنێت و نیگەرانییەکانی بۆ سیاسەتمەدارانی کورد زیاتر کردووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە وتووێژەکانی ڕابردووی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراسی ڕێبازێکی نوێ و کۆمارێکی دیموکراسی پێویستە.

سەبارەت بە داواکارییەکانی چەکداماڵینی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەحمەد تورک ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بۆشایی دەسەڵات لە کوردستانی سووریا و هەڕەشەی بەردەوامی داعش، بانگەوازی چەکداماڵین ناڕاست بێنانەیە.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای تەحەددیات و "گەمە سیاسییەکان"، بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ ئاشتی و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت هیواکانیان لەناو ببات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha