والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی سەرچاوەکانی نزیک لە کۆشکی سپییەوە پاگەندەی کرد کە فەرمانی راستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە دراوەتە ئاژانسەکانی فیدراڵ، سەرجەم گەمارۆکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگرن.
والێستریت ژۆرناڵ لە زمانی ئەو سەرچاوە ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دۆناڵد ترامپ لە ئێستادا ڕاگیردراوە کە سەرەتا ئەو سیاسەتە بە بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی خەزێنە و پاشان وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیێندراوە.
والێستریت ژۆرنال پاگەندەی کرد کە هەندێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ پێیان وایە کە ئەو سیاسەتە، لە قەیرانی دانوستانە هەستیارە ئەتۆمییەکان، بەس بە ئامانجی هێواش کردنەوە و لێکدانەوەی وردی گەمارۆ نوێیەکان گیراوەتە بەر.
بە پاگەندەی ئەو ڕۆژنامە، بەرپرسانی ئەمریکی هەروەها سەبارەت بە ئاستی ئەو ڕاگرتنە، ڕوونکردنەوەیان نەداوە و دیار نییە کە ئایا ئەو فەرمانە تەنیا هی گەمارۆ نوێیەکانە یان ئەوەی کە بە پێی ئەوە، چالاکییە نوێیەکانیش بۆ سەپاندنی گەمارۆکان لادان دێتە ئەژمار؟ لەوانەیە گەمارۆ سەرەکییەکان لەسەر فرۆشی نەوت و پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە قەتەر، بە بێ گۆڕان بمێنێتەوە.
Your Comment