٢ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:٢٠
مەزڵۆم کۆبانێ:ئاشتی یەکمایەتی ساڵی نوێمانە

مەزڵۆم کۆبانێ لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، یەکمایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریای ئاشتی، بەهێز کردنەوەی دەسەڵات و بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن هێنایە ئاژمار.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێکی تویتەریدا یەکمایەتییەکانی ساڵی نوێی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا و سوپای دیمۆکراتیکی سووریای ئاشتی و تۆکمە کردنەوەی بنەما ئابوورییەکان و دەسەڵات و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن هێنایە ئەژمار.

ناوبراو دەسپێکی ساڵی نوێی زایینیی پیرۆزبایی کرد و نووسی: ساڵی 2020 ساڵێ پڕ هەوراز و نشێو و قەیران بۆ جیهان بوو. بۆ ساڵی نوێ، ئارەزووی تەندروستی و سەقامگیری و ئاشتی بۆ تەواوی جیهان دەکەین.