٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٠١
ڤاکسێنی کۆڕۆنا چ کاتێک دەگاتە هەرێمی کوردستان/ بە تووشبوان نادرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌مانگی (ئادار/3)ی ساڵی 2021 ڤاكسینی كۆرۆنا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌مانگی (ئادار/3)ی ساڵی 2021 ڤاكسینی كۆرۆنا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تاش ده‌درێته‌ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پاشان ده‌درێته‌ چین و توێژه‌كانی دیكه‌.

د. خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: تا ئێستا به‌فه‌رمی واده‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مانگی (ئادار/3)ی  ساڵی داهاتو ڤاكسینه‌كه‌ بگاته‌ عێراق و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش لێده‌درێت.

وتیشی:  "ئه‌و ڤاكسینه‌ی بڕیاره‌ بگاته‌ عێراق جۆری فایزه‌ره‌ و كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌ و ده‌گاته‌ سه‌روی 90%، له‌سه‌ره‌تاشدا ده‌درێته‌ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پاشان ده‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، دواتریش ده‌درێته‌ چین و توێژه‌كانی دیكه‌، پاش گه‌یشتنی ڤاكسینه‌كه‌ش ورده‌كاری دابه‌شكردنه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ڕو".

سه‌باره‌ت به‌و توشبوانه‌ی كۆرۆنا كه‌ دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌، د. خاڵس قادر  ئاشكرایكرد، ڤاكسین نادرێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بون و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌، چونكه‌ توشبوان هیچ سوودێك له‌ ڤاكسین وه‌رناگرن، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ سوودی لێده‌بینن كه‌ توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ نه‌بوون.

سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێم له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ ڤاكسینه‌ی عێراق وه‌ریده‌گرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكرایكرد، پشكی هه‌رێم له‌ڤاكسینی كۆرۆنا لانی كه‌م 17% ده‌بێت و له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی عێراق بڕی گه‌یشتنی ڤاكسین دیاریده‌كات، بێگومان پشكی هه‌رێمیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت.