٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٠١
توندبوونەوەی شەڕ و پێکادان لە سووریا دوای 10 مانگ ئاسایش

هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژایی ڕێگای ستراتیژی M4 جێگیر بوون و لە کۆتاییدا ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کە پێشڕەوی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچە باکوورییەکانی حەڵەب، ڕەقە و حەسەکە ڕابگیردرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  گرووپی نێودەوڵەتی: حەڤدەیەمی ڕەزبەری ساڵی 1398 ی هەتاوی هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەنقەرە ئۆپراسیۆنێکیان بە ناوی کانی ئاشتی دژی هێزەکانی ناسراو بە دیمۆکراتیکی سووریا، دەست پێکرد.

هێزەکانی سوپای تورکیا هەفتەیەک دوای دەسپێکی ئەو ئۆپراسیۆنە، توانیان دەیان شارۆچکە و گوند بە ڕووبەری هەزار و 980 کیلۆمەتری چوارگۆش لە باکووری پارێزگای ڕەققە و باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەسەکە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان بوو، دەربهێنێت و داگیریان بکات.

دەوڵەتی تورکیا ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتیی بە گڵۆپی سەوز و ڕەزامەندی ئەمریکییەکان و بە بیانووری ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیی هێزە کوردییەکان ئەنجام دا، بەڵام ڕەوتی گۆڕانکارییەکان بە باشی دەریانخست کە ئەنقەرە بە دوای سەربزێوی لە خاکی دووریا و باج گرتن لە دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتەیە. پێشرەویی خێرای سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا، بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی کورد بگەیێنێت ئەو ئەنجامە کە ئەگەر داوای یارمەتی لە دیمەشق و مسکۆ نەکای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی زیاتری لەدەست دەدات.

هێزە کوردییەکان کە نەیانەویست، شکستی زیاتر ئەزموون بکەن و پێوەندییان لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەققە لەگەڵ باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب نەبچڕێت لە کۆتاییدا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و ڕووسیا ڕێککەوتنیان کرد تا ڕێگری بکەن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هێزە کوردییەکان ناوچەگەلیکی بەربڵاویان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب(منبەج، سەرێکانی و ...) باکوور و ناوەندی پارێزگای ڕەققە( تەبەق، دەڤەری شاری عەین عیسا و ...) باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لەوانە تل تەمر، قامیشلۆ و هەندێک ڕێڕەوی سنووری وەکوو یەعرەبەیان چۆڵ کرد و هێزەکانی سوپای سووریا تێیدا جێگیر بوون.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها لە درێژایی ڕێگای ستراتیژی  جێگیر بوون و لە کۆتاییدا ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچەی باکووری پارێزگاکانی حەڵەب، ڕەققە و حەسەکە ڕابگیردرێت و هیزە کوردییەکان بە یارمەتی دیمەشق لە ئاسایشدا بن.

لە ڕەوتی هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا، 350 هەزار کەس ئاوارە بوون و تیرۆریستەکان بە گشتی توانیان ڕووبەرێک نزیک بە 2 هەزار و 500  کیلۆمەتری چوارگۆش داگیر بکەن. لە ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو ئاگربڕ لە کوردستانی سووریا بەڕێوە چوو و پێکدادانەکانی کۆتاییان پێهات بەڵام دەوڵەتی تورکیا کۆتاییەکانی سەرماوەزی ئەمساڵ و دوای نزیک بە 14 مانگ ئاگربڕەکەی بە هێرشی دووبارە بۆ سەر دەڤەری شاری عەین عیسا لە باکووری پارێزگای ڕەققە پێشێل کرد.

بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان،جووڵەی هێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوو لە دەڤەری شاری عەین عیسا بەرز بووەتەوە و لە کۆتاییدا شەوی هەینی بنکەی هێزە کوردییەکان کرایە ئامانج.

342/