١٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٨:٤٠
نەخۆشخانەیەک لە تورکیا ئاگری تێبەربوو/مەرگی 8 نەخۆش

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەی غازی ئەنتەب لە باشووری تورکیا، هەشت نەخۆش گیانیان لەدەست دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  لە ئەناتۆڵی، تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەیەک لە شاری غازی ئەنتەب لە باشووری تورکیا بووە هۆی کوژرانی ٨ نەخۆش.

ڕووداوەکە لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشە کۆرۆناییەکان ڕووی دا و ئەو کەسانەش کە کوژران تەمەنیان لە نێوان 56 بۆ 85 ساڵە.

پارێزگاری غازی ئەنتەب دەڵێت کەسێک لە ئەو ڕووداوە بریندار نەبووە و 11 نەخۆشی تری خەوێندراو لە بەشی تایبەتی ئەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی ئەو شارە.

342/