به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌میدیای حزبه‌كه‌ی وت:، "حکومەتی هەرێم تەنیا دوو بژاردەی لەبەردەستدایە، یان رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی یان جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و باشکردنی دۆخی ئابوری و دارایی خەڵک و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی".
ده‌شڵێت:"لەکۆبونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەراشکاوانە پێیان وتون ئەم دۆخە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، قەوارەی هەرێم دەکەوێتە بەردەم مەترسییەوە".
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی چاكسازیی له‌هه‌رێمی كوردستان شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتویه‌تی:"له‌ئێستادا جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی چه‌ندین كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی كه‌وتوه‌ته به‌رده‌م، گه‌یشتوه‌ته دۆخێكی وه‌ها كه ئه‌گه‌ربێت و یه‌كێتی و پارتی رێكنه‌كه‌ون له‌سه هه‌موو شته‌كان، چاكسازی هه‌نگاویك ناچێته پێشه‌وه، ئه‌مه واقعێكی تاڵه".
ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش ده‌ڵێت:"شه‌قام خرۆشاوه‌و داوای مافه‌كانی ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌م خۆپیشاندانه له‌هیچ خۆپیشاندانێكی تر ناچێت له‌چه‌ندین روه‌وه، به‌ڵام پێویسته خواست و داواكاریی هاوڵاتیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت".