٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٨:٠٢
کوژرانی دوو کەس لە کەنیسەیەکی ئەمریکا

لە کەنیسەیەکی کالیفۆرنیا دوو کەس بە چەقۆ کوژران و چەند کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  لەبارەی رووداوەکە پۆلیسی سان خۆزێ رایگەیاند، لەو کاتەدا هیچ رێوڕەسمێک بەڕێوەنەدەچوو، تەنیا بۆ پاراستن لە سەرما چەند کەسێکی هەژار هێنراونەتە کەنیسەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەش دوو کەس کوژران و چەند کەسێک بەسەختی بریندارن.

سام لیکاردۆ، سەرۆکی شارەوانیی کالیفۆرنیا لە تویتێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کرد، بەڵام پۆلیسی سان خۆزێ پشتڕاستی ناکاتەوە کە هیچ کەسێكیان دەستگیرکردبێت.