٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٦:١٨
داهێنەرێکی خەڵکی ورمێ یەکەم گێڕی ئۆتۆماتیکی ئێرانی چێ کرد

سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی و فەنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: یەکەم گێڕی (گیربۆکس) ئۆتۆماتیک لە ئێران لەلایەن داهێنەرێکی گەنجی خەڵکی ورمێیەوە چی کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیرووس یووسفی بە وتنی ئەوەی کە ئەو گێڕە یەکەم گێڕی ئۆتۆماتیک بە پێێ زانستی تەکنیکی ناوخۆیە ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمە لە ناوەندی گەشەی زانکۆی تەکنیکی لەلایەن لێکۆڵەرانی ناوچەکە بەرهەم هاتووە و ئیسماعیل عەتارۆد ناوی ئەو گەنجە داهێنەرەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە ئیمکاناتی زانکۆی تەکنیکی و فەنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئەو گێڕەی چێ کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو گێڕە زیاتر لە سەر ئۆتۆمبیلی چینی و ناوخۆیی  دادەنرێت و زیاتر لە سەدا ٩٠ ی بەشەکانی ئەو گێڕە بەرهەمی ناوخۆیە و داڕشتنی ئەو ئامیرەش هەر تەواو خۆجەیی و تایبەتە.

یووسفی زیادی کرد: پێداویستی ناوخۆ لەلایەک و سەپاندنی گەمارۆکان لەسەر ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو گەنجە هەوڵ بدات بە بەرهەمێنانی ئەو ئامیرە بەکەڵک و زەروورییە.