به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بە ئاماژە بە دۆخی بەجێماو لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە جیهان، وتی: زۆربەی وڵاتەکان هاتوچۆکان زیاتر کۆنترۆڵ بکەن و سنوورەکان زیاتر بکرێنەوە.
ناوبراو وتیشی: لە ئێرانیشدا هەر لە پێشەوە بە پێی دۆخی هەر شارێک هەندێک لە هاتوچۆکان کۆنترۆڵ کرا، ئامانج لە ئەو سنووردانانەش ئەوە بوو کە خەڵک هەست بکەن کە دۆخەکە دۆخێکی ئاسایی نییە.
سەرۆک کۆمار درێژەی دا: لە شەممەی هەتی داهاتووەوە واتا سەرەتای سەرماوەز گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ کۆنترۆڵی هاتوچۆکان بەڕێوە دەچێت کە لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوە دەچێت کە بە پێی هەر شارێک جیاواز دەبێت و بە پێێ گۆڕینی دۆخی کۆرۆنا لە هەر شارێک، دەگۆڕدرێت و تا کۆتایی هاتنی کۆرۆناش درێژەی دەبێت.
342/