٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٢:٣٥
هەرێمی کوردستان هەناردە کردنی نەوتی دەستپێکردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەناردەکردنی نەوتیان دەستپێکردووەتەوە، بە هەمان توانای پێشتر.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خۆی کرد بەهەمان توانای پێشتر".

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆریی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بووەستێت. "بەتووندیش" سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند: هێزەکانی پەکەکە بۆریی نه‌وتیان له‌ هەرێم بۆ تورکیا  ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. 

بەپێی دوایین راپۆرتی حکومەت، هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکات.