بە گوێرەی ڕاپۆرتی پرێس تی وی سامی ئەلسودانی بەڕێوەبەری گشتی تێپەڕگە سنورییەکانی وەزارەتی نێوخۆی عێراق رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند یەک میلیۆن زیارەتکاری ئێرانی بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی"زیارەتی عەرەفە" لەرێگەی سنوری"زرباتیە" گەیشتونەتە نێو خاکی عێراق.
ئەلسودانی وتی: تەنیا لە رێگەی سنوری زرباتیە - مێهران لە پارێزگای سنوریی واسیت لە رۆژهەڵاتی عێراقەوە یەک میلیۆن زیارەتکاری ئێرانی هاتونەتە عێراق.ناوبراو وتیشی: زیارەتکارانی ئێرانی ئەم ساڵ بە ئامادەوون لە پاڵ گڵکۆی ئیمام حسێن (ع) و ئەبولفەزلی عەباس(ع) لە کەربەلا رێ و ڕەسمی زیارەتی عەرەفە بەڕێوە دەبەن.
پاش شەهید بوونی جاجییە ئێرانییەکان لە رێ و ڕەسمی حەجی پارەکە لە لایەن رژێمی ئالی سەعودەوە زیارەتکارانی ئێرانی وایان بە باشتر زانی لە کەربەلای پیرۆز رێ و ڕەسمی عەڕەفە بەڕێوە ببەن...
کۆتایی کورتە نامە/310