به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی رۆژی سێ شەممە دەیان جار ناوچە جیاجیاکانی سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەنیان دایە بەرپەلامار.
دەسدرێژکارانی سەعوودی ناوچەی "حرض" و شاری سەنعاشیان چەندین جار بۆردومان کرد.
سێ پەلاماری ئاسمانیش بۆسەر ئەلغیل لەپاریزگای جوف و میدی لە پارێزگای حەججە، هەڵکەوتوو لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای یەمەن ئەنجامی گرت.
لە پارێزگای حەدیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەنیش شارومەندێکی یەمەنی لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی رژیمی ئالی سەعوود کوژرا.
لە کاردانەوە بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی عەرەبستان ، سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن، هەماری چەکئامێرەکانی عەرەبستان لە نزیک پێگەی سەدید لە نەجران هەڵکەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتەیان دایە بەر پەلامار.
سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن چوار کاروانی سەربازی عەرەبستانیشیان لە باشووری ئەو وڵاتە دایە بەر هێرش.
هێزە یەمەنەییەکان هەروەها دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەعوودیان لە ناوچەی "الکرس" هەڵکەوتوو لە"خوبە"ی جیزان لەبەین برد.
سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان کۆنترۆڵی دوو ئاوایی لە ناوچەی خوبەی جیزانی عەرەبستان بگرنە دەست....
کۆتایی کورتە نامە/310