ابنا : ارسان، مێژوو و دیرۆکێکی ئەزەلی، ئایینێ لێوان‌لێو لە رەمز، زمان و ئەدەبێ کە بووەتە بنچینە و رەمزی شانازی شوناس و پێناسەی نەتەوەیەک، سرودێ لە رەمز و حیکمەتەکانی ژیان، موزیک و لیریکایەک ئەفسووناوی و …
یارسان میراتێکی پڕبایەخە کە ریشه‌ی ره‌سه‌نی له‌قوڵایی خاکی کوردستان و چیاکانی زاگرۆسە کە بەداخەوە جگە لە چەن کەسی دەگمەن نەبێ، خۆیان تەرخانی ئەم میراتە کردبێ، کتێب و دیکۆمێنت و بەڵگەی ئەوتۆمان لەسەر نییە .
هەر ئەم بێ مەبالاتیمانە بووەتە هۆی ئەوە هەر کەس بە هەر باوەر و مەبەستێکەوە هەر چی پێ باش بێ لەسەریان بنووسێ و سەرچاوەکانمان بۆ چینی داهاتوو لێڵ و بە لاڕێ ببات.
یەکێ لەو کەسانەی کە چەندین کتێبی پڕ بایەخ و چەندین شرۆڤەی نوێی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە بەرێز مامۆستا نامق هەورامیە. چەندین خاڵ و تایبەتمەندی وەکوو شارەزایی و نزیکی لەسەر ئایینی یارسان، زاڵبوون لەسەر زمانی کوردی و بەتایبەت زمانی کوردیی هەورامی، هەڵبژاردنی چەمکی زمان و ئەدەب لە دنیای قووڵ و رەمزاوی یارسان بووەتە هۆی ئەوە کە بەرهەمەکانی مامۆستا نامق هەورامی ببێتە سەرچاو و رێگە بە هوروژاندی باسگەلێکی تری گرنگ لەم بوارەدا بدات.
نامق هەورامی لەدایکبووی ١٩٧٠تەوێڵەی هەورامانە. بە چەندین پشت دەچێتەوە سەر پیر خدری شاهۆیی کە یەکێکە لە ٧٢ پیری ئایینی یارسان، بەکالۆریۆسی لە بەشی رۆژنامەوانی و ئێستا بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
نامق هەورامی تا ئێستا ١٢ کتێبی چاپکراوی هەیە لەبارەی ئایینی یارسان و دیرۆک و دێرینەیی هەورامان و شێعر و لێکۆڵینەوە، ١٠ کتێبی ئامادەی چاپن کە زۆرینەیان لەسەر یارسانن، ئەمە جگە دوو کتێبی ناوازە کە ساغکردنەوەی دوو دەسنووسن کە بریتین لە "مەم و زین" و "داستانی شێخی سەنعان" بە هەورامی، کە بەراوردکارییەکە لەنێوان ئەو داستانە بە هەورامی و بەراوردکردنی بە دەقەکەی نیشاپوری و فەقێ تەیران. کتێبێکی بەناوی "تێکستی ژنان لە دەفتەرەکانی یارساندا" لە کۆلێژی ئاییناسی لە ئەڵمانیا وەک وانە دەخوێنرێت، هەروەها کتێبێکی دیکەی کە لەگەڵ خاتوو جەمیلە جەلیل لەبارەی موزیک و گۆرانی هەورامی نوسیویانە لە بەشی موزیکی زانکۆی ئەرمینیا وەک وانە دەخوێنرێت.
لە دەیان کۆنفرانس و کۆنگرەی نێونەتەوەیی و جیهانی لە زۆر وڵاتی دنیادا بەشداریکردوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر هەورامان و یارسان.
* بەرلە هەموو شتێ دەکرێ بە پێی ئەو مێتود و پێناسانەی کە لە ئایین کراوە، یارسان وەکوو ئایین ناو ببەین؟
ـ به چه‌ندین شێوه ئایین پێناسه کراوه، زۆرینه‌ی شیکردنه‌وه‌کان هه‌وڵیان داوه هاوسه‌نگییه‌ک له‌نێوان (پێویستی زۆر) و (په‌یوه‌ستی گشتی)، یه‌که‌میان به‌و مانایه‌ی که خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ن بۆشاییه رۆحییه‌کانیان وای کردووه زۆر په‌یوه‌ست بن به ئایینه‌وه و هێندێکی تر که به‌شی دووه‌میانه وه‌ک په‌یوه‌ستییه‌کی گشتی تیره‌و خێل و بنه‌ماڵه‌وه په‌یوه‌ستن به ئایینێکه‌وه، پێناسه فه‌رمییه‌کانی ئایین به‌شێکیان په‌یوه‌ستن به فاکته‌رگه‌لێکی وه‌ک (ئه‌زموون، سۆز، مۆرال، لایه‌نی مه‌عنه‌وی) له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی پێناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکانه کۆکن که ئایین بریتییه له چه‌مکی پاکییه‌تی یان خودایی له نۆرمێک له نۆرمه‌کانی باوه‌ڕ به خودا، ئه‌م چه‌مکه به‌زۆری به‌کار دێت نه‌ک به هه‌میشه‌یی و هەروەها لایه‌نێکی رۆشنبیری و هه‌ڵسوکه‌وت و که‌ش و مه‌راسیم و په‌رستشی رێکخراوه له‌چوارچێوه‌ی پێوه‌ره مۆراڵییه‌کاندا و خاڵێکی تر کۆمه‌ڵێک ئه‌فسانه یان راستیی پیرۆزه له‌لای باوه‌ڕداران و شتێکی تر ئەوەیە کە پیرۆز شتێکه په‌یوه‌سته به رێبازێک یان رێگه‌یه‌که‌وه به په‌رستراو و ئایین و نهێنییه‌کانییه‌وه و زۆرجاران پهیڕوکاران ئه‌وه‌نده ده‌زانن پیرۆز شتێکه په‌یوه‌سته به ئایین و خوداوه‌نده‌کانه‌وه.
ئایین خاوەن چەندین بنەمایە وەکوو: هه‌موو ئایینێک خاوه‌نی بیرووباوه‌ڕی نه‌گۆره له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک پره‌نسیبی ئایینی و هه‌ندێک شت هه‌ن له هه‌موو ئایینێکدا نه‌گۆڕن له‌وانه‌ش (ناوی ئایین، دامه‌زرێنه‌ر، کتێب، رۆژمێر، زمان، په‌رستگا، شوێنی پیرۆز، که‌شی تاییبه‌ت). دامه‌زرێنه‌ر: ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که یه‌که‌مین جار بنه‌مای ئایینه‌که داده‌نێت و جاڕی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌دات، یان سروشی ئایینی بۆ دێت. ناوی ئایین: ده‌بێت ئایینه‌که ناوێکی دیاریکراوی هه‌بێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئایینهکهو بیرووڕاکانی بناسرێنه‌وه. کتێبی پیرۆز: هه‌موو ئایین و بیرووباوهڕێک پێویسته کتێب و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بێت که‌تێیدا ته‌واوی پره‌نسیب و یاساکانی ئه‌و ئایینه‌ی دیاریکردبێت بۆ شوێنکه‌وتووه‌کانی، وه‌ک پایه‌کانی ئایین وفهرزهکان، یاسا، مۆراڵی ئایینی، دابوو نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،. .. هتد. رۆژمێر: بۆ هه‌موو ئایینێک پێویسته رۆژمێری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت تا کاته گرنگه‌کانی ئه‌و ئایینه وه‌ک رۆژ وجه‌ژن و حه‌ج،. .. هتد. زمان: هه‌موو ئاینێک ده‌بێت زمانێکی تایبه‌تی هه‌بێت تا شوێنکه‌وتوانی رێوڕه‌سمه ئایینییه‌کانی پێ ئه‌نجام بده‌ن.
بە پێی ئەم پێناسە لە بیرمەندانێ وەکوو جوزیف بولبولیا، ماک کوتشون، جیفری برودو فراس السواح و ...هاتووە، دەتوانین بلێین یارسان وەکوو ئایینە کە هەڵگری ئەم فاکتەرانەیە.
* یارسان بە چ مانایەکە؟
ـ یارسان له دوو وشه‌ی لێکدراوی (یار) و (سان) هاتووه که یه‌که‌میان به مانای هاوه‌ڵ و شوێنکه‌وتوو و له‌شێوازی سۆفیانهشدا به‌مانای (مه‌حبووب و مه‌قسود) دێت و دووه‌میان به‌مانای پێشه‌واو رابه‌ر دێت که ئاماژه‌یه به
(سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجه‌یی) و به سوڵتان له هه‌وراماندا ده‌گوترێت (سان) و کۆی وشه‌که مانای یاران و شوێنکه‌وتوانی سوڵتان ئیسحاق دێت. له‌نێو یارسانه‌کاندا وشه‌ی (یار)، (سوڵتان) مانای (ئافرێنه‌ر) و (خاوه‌ندکار) یش ده‌دات که هه‌ردوکیان ئاماژه‌ن بۆ ناوی خوداوه‌ند، دیاره خودا‌ش به‌پێی ئاڵوگۆڕی ئایینه‌کان ناوه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێت،
سوڵتان خودایوهن زاتش یه‌گانه
کاوه‌ی حوجاجان جه هه‌ورامانه
هه‌ر ئایینه‌و به‌جۆرێک له‌م ناوه دواوه‌و وێنای کردوه به‌ڵام کرۆکی مه‌سه‌له‌که هه‌ر یه‌ک شته، وه‌ک ئه‌وه‌ی شێخ به‌هایی ده‌ڵێت:
هرکس به زبانی سخن از وسف تو گوید
بلبل به غزلخوانی و قمری به ترانه
* پانتای جوگرافیای یارسان کوێ دەگرێتەوە؟
ـ پانتای جوگرافیایی ئایینی یارسان هەر لە له‌هه‌ورامان و شاره‌زوور و لوڕستان نەماوەتەوە. یهیڕهوانی ئه‌م ئایینه له ئێران‌دا له‌ناوچه‌کانی (کرماشان، هه‌مه‌دان، ته‌ورێز، ئازه‌ربایجان، تاران، زنجان و باکوری ئێران) ن، له‌عێراقدا له‌ناوچه‌کانی (هه‌ڵه‌بجه، خانه‌قین، که‌رکووک، موسڵ، به‌غدا، هه‌ولێر) هەتاکوو تورکیا (ده‌رسیم، سیواس، سه‌مسور) و روسیا (قارس) ی ناوچه‌ی (ئه‌لیزابت پول سه‌ر) به‌ناوی (کوردی ره‌سه‌ن) هەروەها له هیندستان و پاکستان و ئه‌فغانستان په‌یڕه‌وکاری یارسان هه‌ن و خۆیان به (بنه‌ماڵه‌ی یادگاری) یه‌وه ده‌به‌ستن و پییان ده‌ڵێن (زکری) و له‌شاره‌کانی (مه‌زار شه‌ریف، توربه‌ت، موشکی، گریشه، دوشی، پول خومر) ن و چیای (موراد) له (توربه‌ت) هەن و خەریکی پاراستن و گەشەی ئەم ئایینەن.
* یارسانه‌کان لەو باوەڕەدان کە مێژوو و دیرۆکی ئایینه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زه‌ڵ و حه‌قیقه‌ت. ئەوان لەسەر ئەو باوەڕەن هەر لەسەرەتاوە و له‌گه‌ڵ ئافراندندا هەبوون و ئه‌م ئایینه ئایینی خاوهندکاره! ڕیشەی ئایینی یارسان دەگەڕێتەوە بۆ کەی؟
ـ ئایینی یارسان ریشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایینه‌کانی رۆژهه‌ڵات و زۆرتر له بونیادی باوه‌ڕیدا له‌بنه‌ماکانی ئایینی (میترائیسم) نزیکه‌و پاش ئه‌ویش ئایینی زه‌رده‌شتی، دیاره ئایینی زه‌رده‌شتیش زۆر له بنه‌ماکانی ئایینی میترائیسمی له‌خۆیدا کۆکردوه‌ته‌وه. به‌و پێیه‌ی میترایزم ریشه‌ی هه‌ردوو ئایینی زه‌رده‌شتی و یارسانه.
سه‌ده‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می کۆچی سه‌رده‌می زێڕینی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م ئایینه بووه، له‌قۆناغی کامڵ بوون و (خه‌تم) کردندا، سوڵتان ئیسحاق له‌و قۆناغه‌دا بنه‌ماو یاسا‌و رێسا ئایینییه‌کانی ته‌واوکرد، له‌ڕوی جه‌ماوه‌ریشه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر له‌م ئایینه کۆبوونه‌وه و به‌لێشاو پهیڕهوماری نوێ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیاوه دیده‌یان رۆشن ده‌بویه‌وه‌و ده‌بوونه په‌یڕه‌وکاری یارسان و له‌نێو بازنه ئایینییه‌کانی ئه‌م ئایینه‌دا وه‌ک (هه‌فت ته‌ن، هه‌فته‌وانه، چل ته‌ن، 72 پیر، 99 پیر و ... هتد). رێکده‌خران و کاروباری ئایینیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و به‌مه‌ش ده‌گوترێت ده‌وره‌ی په‌ردیوه‌ر، له‌و کاته‌دا شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌ی ئایینی بوو، له‌سه‌رانسه‌ری دنیاوه خه‌ڵکی رویان له‌شاره‌زوور ده‌کرد بۆ فێربوونی زانست له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا ناوداره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که (مه‌لا ئه‌لیاسی شاره‌زووری و مهلاقدووری شاره‌زووری و ... هتد) بوون، به‌جیابوونه‌وه‌ی عابدین له‌و بازنه‌یه‌و روکردنه ئایینی هه‌قیقه‌ت، زۆرێک له‌شوێنکه‌وتوانی رویان له (په‌ردیوه‌ر) کرد، (په‌ردیوه‌ر) گوندێکه له هه‌ورامانی لهۆن که ناوه‌نده‌که‌ی (شێخان) ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی (نه‌وسوود) و مه‌ڵبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی یارسانه و ئێستا زووربه‌ی شته پیرۆزه‌کانی یارسان له‌وێدان و قیبله‌ی یارسانه‌کانه.
له‌ناو ئه‌وانه‌دا خه‌ڵکی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان و زارهجیاکانی کوردیشی تێدا بوو، لهبوڵگارستانهوه بۆ هیندستان و مه‌غریب و تفلیس و شام و به‌غدا و به‌سره‌وه بگره تا کرمان و شیراز و ئه‌سفه‌هان و مازینده‌ران هاتوون و تێکسته‌کانیان به‌هه‌ورامی نووسیوه.
له‌سه‌رده‌می (بالولی ماهی) یه‌وه له‌سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچی تا قۆناغی په‌ردیوه‌ر ته‌واوی که‌لامه‌کانی یارسان به‌هه‌ورامی نوسراون، ته‌نها ده‌فته‌ری عابدین نه‌بێت که‌به‌شێوه‌ی جافی نووسراوه‌ته‌وه
* خاڵه هاوبه‌شه‌کانی میترایی و زه‌رده‌شتی و یارسان لە چی دەبینن؟
ـ هه‌ر سێ ئایین (میترایی و زه‌رده‌شتی و یارسان) باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که مرۆڤ له گیا دروست بووه.
هه‌رسێ ئایین ژماره حه‌وت لایان پیرۆزه، لای میتراییه‌کان حه‌وت هێمایه بۆ (حه‌وت ئاسمان، حه‌وت چینی زه‌وی، حه‌وت پایه‌ی گه‌ردوون، حه‌وت تاقی په‌رستگا، حه‌وت پایه‌ی ئایینی.
له یارساندا (حه‌وت ته‌ن، حه‌وته‌وانه، حه‌وت حه‌وته‌وان، حه‌وت خه‌لیفه، حه‌وت خادم ... هتد) هه‌یه، دیوانه گه‌وره حه‌وت به‌شه.
حه‌وت جاویدان: ته‌نه نه‌مره‌کانی ناو ئایینی زه‌رده‌شتن که ئاهورامه‌زدا و شه‌ش فریشته‌ن که بریتین له (به‌همه‌ن، شهریوهر، ئه‌مورداد، خورداد، سپندارند، ئوردی به‌هه‌شت) له یارسانیشدا حه‌وت ته‌ن که نه‌مرن و ئه‌وانیش بریتین له: (پیر بنیامین، پیر داوود، پیر موسی، پیر مسته‌فای داودان، خاتو دایراک رمزبار، شا ئیبراهیم ئه‌یوه‌ت، بابا یادگار).
ـ پیرۆزی رۆژ: له ئایینی میترادا خودی میترا روناکییه و لای یارسانیش رۆژ (خۆر) پیرۆزه و سوڵتان ئیسحاق دۆنی میترایه واته ئه‌ویش رۆژه، لای زه‌رده‌شتییه‌کان روناکی هێمای ئاهورامه‌زدایه.
ـ سروده‌کانی بارگه بارگه‌ی سه‌ره‌نجامی یارسان 72 به‌ندن و سرودی یه‌سنای ئاوێستاش 72 به‌نده، 72 پیری یارسان هه‌یه، پشتوێنی زه‌رده‌شتییه‌کان و هه‌ورامی و یارسانه‌کان 72 تاڵه داوه.
ـ سێ رۆژی دیار نه‌مانی زه‌رده‌شت لای زه‌رده‌شتییه‌کان سێ رۆژ رۆژو هه‌یه لای یارسانیش هه‌مان سێ رۆژ هه‌یه له رۆژوی (مه‌ڕه ن‌و) و (یارانی قاوڵتاس)دا.
ـ هه‌نار یه‌کێکه له میوه پیرۆزه‌کان له ئایینی زه‌رده‌شدا، هه‌روه‌ها لای یارسانیش پیرۆزه داده ساری دایکی بابا یادگار له ده‌نکه هه‌ناریک ئاوس ده‌بێت و بابا یادگار له‌دایک ده‌بێت، له‌جه‌ژنی خاوهندکاری و قاوڵتاسیشدا پێویسته هه‌نار بخورێت.
ـ لای میتراییه‌کان و زه‌رده‌شتی و یارسان و ئێزیدییه‌کان (جه‌م) هه‌یه که کۆده‌بنه‌وه بۆ سروته ئایینییه‌کانیان و شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه ئایینییه‌کانه.
ـ جل و به‌رگی سپی: لای میترایی و زه‌رده‌شتی و یارسان و ئێزیدییه‌کان جلی سپی پیرۆزی هه‌یه به‌تاییبه‌ت له جه‌م و بۆنه ئایینییه‌کاندا.
* مه‌سه‌له‌ی هه‌ورامان و زمانی کوردیی هه‌ورامی بۆ یارسانه‌کان واجبی ئایینییه‌و ده‌بێت پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن و تەنانەت خودی سوڵتان به‌شای هه‌ورامان ناسراوه. پەیوەندی هەورامان و زمانی کوردیی هەورامی بە ئایینی یارسانەوە لە چیدا دەبینن؟
ـ خودی حه‌زره‌تی شای هه‌ورامان به پهیڕهوکارو یارانی ده‌فه‌رموێت:
هه‌رکه‌س جهوزش دان، هه‌رکه‌س جهوزش دان
نه دلی یاران، هه‌رکه‌س جهوزش دان
په‌ی کرده‌ی ویه‌رده نهوو په‌شیمان
دایم بواچۆ خوداما سوڵتان
دایم نام یار باران وه زوان
په‌ی رای سه‌ره‌و ویش بوهخشتانان
وه‌ماڵ دنیا نه‌ویش سه‌رگه‌ردان
دایم بواچۆ سه‌رم سپاران
سه‌ڵام هه‌ن وه‌ده‌س شای هه‌ورامان
هه‌رچی مهکهرو هه‌ن سایه‌و سه‌رمان
ئیختیار وه ویشهن په‌ی ئاماو لوان
واته:
هه‌رکه‌س سه‌ری سپاردوه به‌م ئایینه‌و گوێزی سه‌رسپاردنی شکاندوه (ئه‌مه ترادسیۆنێکه له‌ناو یارسانه‌کاندا، ده‌بێت هه‌موو منداڵێک که له‌دایک ده‌بێت یان هه‌رکه‌سێک ئایینی یاری قبوڵ ده‌کات مه‌راسیمێکی لهجهم دا بۆ سازبکه‌ن و گوێزی بۆ بشکێنن، له رابردوی خۆی په‌شیمان نه‌بێت وهه‌میشه بڵێت خودام سوڵتانهوههمیشه ناوی ئه‌ویان له‌سه‌ر زمان بێت و له‌رێگه‌ی ئه‌ودا سه‌ریان ببه‌خشن وبهماڵی دونیا سه‌رگه‌ردان نه‌بن و هه‌میشه بڵێن سه‌رمان سپاردوه و سڵاو ده‌نێرین بۆ شای هه‌ورامان و ئه‌و سایه‌و سه‌رمانه و هاتن و چوون، مردن و ژیان به‌ده‌ست ئه‌وه.
کوردیی هه‌ورامی زوانی ره‌سمی ئه‌و ئاینه‌یه که له‌پاش لاواز بوونی ئایینی زه‌رده‌شت به چڕوپڕترین و پڕ خهڵکترین و کامڵترین ئایینی کوردی دێته ژماردن ئه‌ویش (ئایینی یارسان یان ئەهلی حەق) ه و یه‌کێکه له‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی که تا ئه‌و ئاینه بره‌وی هه‌بێت و په‌یڕه‌وکارێکی هه‌بێت هه‌ورامی یان ئه‌وه‌ی خۆیان پێی ده‌ڵێن ماچۆ له بره‌ودا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی ده‌ڵێت " وه‌ک چۆن له هه‌رکوێدا موسوڵمانێک هه‌بێت له‌وێدا زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ش له‌هه‌رکوێدا ئەهلی حەقێک هه‌بێت له‌وێش هه‌ورامی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی که‌مترین په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئایینه له جوگرافیای ههوراماندان و زۆرترینیان له ناوچه‌کانی (کرماشان وته‌ورێز و مازینده‌ران و تاران و ئازه‌ربایجان و خانه‌قین و که‌رکووک و گه‌رمیان وسفهیه و وه‌رده‌ک، و ناوچه‌ی شه‌به‌ک نشین و هتد) دان به‌ڵام شێوه‌ی ئاخاوتن و نیاییشی خه‌ڵکه‌که زوانی کوردیی هورامییه و پهیڕهوانیش به‌خۆیان ده‌ڵێن (ماچۆ) که هێمایه به زوانی هه‌ورامی، به‌م پێییه ئه‌وانه به‌شێکن له هه‌ورامان و خۆشیان شانازی به‌هه‌ورامی بوونی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری رایه‌که‌ی به‌رێز سوڵتانییه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌ید فه‌رزی ده‌ڵێت:
له‌وز عه‌ره‌بیمان گێڵا نه‌ده‌وران
کهردمان که‌لام وهلهوز گۆران
واته:
زمانی عه‌ره‌بی له‌لای ئێمه و له‌ده‌ورانی ئێمه‌دا وه‌رگه‌ڕاو نه‌ما و که‌لام و ئاخاوتنمان به زمانی گۆرانی ده‌ستپێکرد.
لێره‌دا مانایه‌کی قوڵتر ئه‌دا به‌ده‌ستی خوێنه‌ره‌وه، زمان یه‌کێک له هێماکانه بۆ ئایین، چونکه هێزی مانه‌وه‌ی زمانێک ئه‌وه‌یه هێزێکی ئایینی یان سیاسی له‌پشته‌وه بێت.
کاتێک به‌راورد له‌نێوان عه‌ره‌بی و گۆرانی (هه‌ورامی) ده‌کرێت، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ دوو به‌ره‌ی بیرکردنه‌وه‌و دوو ئایینی جیاواز، ئێمه بیری عه‌ره‌بیمان وه‌لانا و به گۆرانی بیرمان کرده‌وه.
زۆرێک له‌وانه‌ی که‌مه‌ندکێش و باتنداری ئه‌م ئایینه بوون هه‌ورامییان کردوه‌ته زوانی خۆیان، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی فره‌و فراوانمان له‌به‌رده‌ستان له سه‌ره‌نجام و باقی ده‌فته‌رو ده‌وره‌کانی تردا که ئه‌وانه‌ی له (بوڵغاریا و چین و یه‌مه‌ن و کابوڵ و مه‌غریب و شام و مه‌ککه و ئه‌سته‌مبووڵ و هیندستان)ه‌وه هاتوون و به هه‌ورامی به‌یت و کهڵامهکانیان نووسیوه‌ته‌وه. بابا هندوو که له‌هیندستانه‌وه هاتووه به‌مجۆره باس له هه‌ورامان و هه‌ورامی به‌پیرۆزی ده‌کات، مهرهمو:
وه ویت عهیانهن وهویت عهیانهن
ئینه ئهرهمای زاتی سوڵتانهن
پیره بنیامین وهویت عهیانهن
واته‌ی هه‌ورامی جه‌سه‌ر زوانهن
سوڵتانم ساحێو هه‌ردوو جیهانه‌ن
مهکانش دوڕهن دوڕش مهکانهن
واته:
له‌تۆ ئاشکراو دیاره ئه‌ی بنیامین که‌ئه‌مه نیشانه‌ی حه‌زره‌تی سوڵتانه که‌به‌زمانی هه‌ورامی له‌سه‌ر زارمانه وئه‌و خاوه‌نی هه‌ردوو دونیایه‌و و ئه‌و له دوڕه و دوڕیش له‌وه.
له به‌ندی 11ی هه‌مان ده‌وره‌دا بابا هندۆ له‌باری ئایین و زوانیی خۆیه‌وه مهرهمۆ:
جه زوان ویما بهینێن بیزارم
زوان هه‌ورامی ئاما وهچارم
واته: لێره باری ئایینی وه‌ک ئه‌رکێک که‌وته سه‌رشانم و من وه‌ک به‌نده‌و مهیتهرێک له‌خزمه‌تی شادا خزمه‌ت ده‌که‌م و به که‌می نازانم، تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت:
له زمانی خۆم که زمانی هیندییه ماوه‌یه‌که بێزار‌و بێتاقه‌تم و بۆ چاره‌سه‌ری بێتاقه‌تی و بێزارییهکهم زوانی هه‌ورامی هات به فریامهوهو چاره‌ی کردم، که ئاماژه‌یه بۆ ئایینی یاری که‌به‌زمانی هه‌ورامییه.
له وه‌ڵامی ئه‌م که‌لامه‌ی بابا هندۆدا، داودی که‌وسوار له‌به‌ندی 26 له‌ده‌وره‌ی باباهندۆدا مهرهمو:
ههرچه مهواچو هو وه‌زات ئه‌قده‌م
زوان هندیش نه‌مه‌نه‌ن چ ده‌م
وهزوان ئیمه ده‌س مه‌یو وه هه‌م
مهگیرۆ دامان داود خادم
واته: هیندۆ هه‌رچی ده‌ڵێت (هو) به‌یادی زاتی به‌رینه‌وه و له‌تاو ئه‌و کهمهندکێشیهیدا زمانی هیندی له‌ده‌مدا نه‌ماوه و به‌زمانی ئێمه (مه‌به‌ستی ماچۆیه) نزا‌و پاڕانه‌وه ده‌کات و داوێنی داودی خادیم ئه‌گرێت.
* بۆچی هه‌ورامی بوو بە زمانی ئایینی یارسان؟
ـ زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وان و زمان‌ناس و گه‌ڕیده‌و رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زمانی کوردی میراتگری زمانی مادی و ئاوێستاییه و دیاره مه‌به‌ست له‌وه‌ش (هه‌ورامی) یه، رۆژهه‌ڵاتناسی ناسراو (دارمستتر) پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌زمانی کوردی به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه که‌زمانی کوردی لقێکی زمانی (ماد)ه، ئێمه ئه‌گه‌ر ئا‌ڤێستا به‌وردی بخوێنینه‌وه و به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وشه‌ی ئاوێستایی و پارسی کۆن و پارتی و هه‌ورامیدا بکه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ رون ده‌بێته‌وه که له‌زمانه کۆنه ئێرانییه‌کان و له‌زاراوه‌کانی کوردیش‌دا هه‌ورامی له‌هه‌موویان زیاتر نزیکه له‌و زمانه‌وه که ئاڤێستای پێ نووسراوه‌ته‌وه و ئێستاش زۆرێک له وشه‌و ده‌نگه‌کانی لهههورامیدا ماونه‌ته‌وه.
زمانی ئاوێستایی گرنگترین زمانی دێرینه، زمانێکی ته‌واو به‌هێز بووه و ریشه‌ی له‌ناو زمانی هیندۆ ئهوروپاییدایه، به‌هیچ جۆرێک ناتوانرێت ئه‌م زمانه به زاراوه‌یه‌کی زمانی فارسی بزانرێت که‌زمانی فه‌رمی ئێرانییه‌کان بووه.
هه‌روه‌ک چۆن (مه‌که‌نزی) له‌کتێبی (دیالیکتیک اورامان لهون)دا که‌چه‌ندین ساڵ کاری له‌سه‌رکردوه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه هه‌ورامی نزیکترین زمانه له زمانی ئاوێستاییهوه.
هه‌ورامی وه‌ک زمانه‌کانی تر گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ر شته‌کانی تردا هاتووه، ده‌بێت ئه‌وه بزانین زمانی دایکی رۆژێک ده‌ستی پێکردووه که پێشینه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌م بومه و به‌م زوانه ئاخاوتوون یان به‌زمانێک که ئیسه هه‌ورامی میراتگرییهتی، ئه‌وه‌تا زمان ناس و ئاوێستا ناسێکی وه‌ک (ژان کلنز، لیژ) باوه‌ڕی وایه ئه‌لفا بێی ئاوێستایی هاوشانی ئه‌لفابێی یۆنانییه.
دوکتۆر حه‌بیبوڵڵای تابانی له‌کتێبی (وحدت قوم کورد و ماد)دا ده‌ڵێت: "پێش هاتنی هۆزه ئاریاییه‌کان بۆ چیاکانی زاگرۆس، زوانی (هوریانی) له ناو و زاگرۆس نشینه‌کاندا به‌کار ده‌هات که‌زوانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی میتانییه‌کان بوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌زوانی هیندوو ئه‌وروپاییه‌وه نییه‌و زمانی ڕه‌سه‌نی زاگرۆس نشینه‌کان بووه، هوریانی زمانێکی باو بووه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی
(لولوبییه‌کان و کاسی و گۆتییه‌کان) دا هه‌بووه، کاتێک ئاریاییه‌کان دێنه ناوچه‌ی زاگرۆس له‌گه‌ڵ زمانی ره‌سه‌نی ناوچه‌که که‌زمانی هوریانی بووه تێکه‌ڵده‌بن و دواتر ئه‌و زمانه ده‌که‌نه بنه‌ما بۆ زمانێکی نوێ که زمانی (ماد)ییه‌کان بوه‌و دواتریش ئاوێستای پێ نووسرایه‌وه".
شارستانییه‌تی (مێزۆپۆتامیا-نێوئاوان)، هیتییه‌کان، هۆرییه‌کان، کاردۆخییه‌کان، میتانییه‌کان، ساسانییه‌کان و.. . هه‌روه‌ها ئایین گه‌لی جۆربه‌جۆر له‌م زێده پان و گه‌وره‌یه هه‌بووه و هه‌یه، وه‌کوو (میترائیسم - ئایینی په‌ره‌ستشی خۆر)، (مهزدائیسم - ئایینی زه‌رده‌شتی)، (یه‌هوودیه‌ت-جووله‌که)، ئیسلام، ئێزه‌دی، (یارسان-ئەهلی حەق) شه‌به‌ک، عه‌له‌وی، حەقە و ئێزیدی، ئه‌م ئایینانه هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێک لێک نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا هه‌یه، "وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێزیدی و یارسان و زه‌رده‌شتی له‌زۆر خاڵدا کۆده‌کاته‌وه وه‌ک باوه‌ڕبوون به دروست بوونی گه‌ردوون"، یه‌کێک له‌گرنگی ئایینه ئاریاییه‌کان پێگه‌و نه‌خشی رۆحه، ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌که بۆ حوکمی عه‌قڵ.
به‌و پێیه‌شی ژیانی سه‌ره‌تایی بۆ ناوچه شاخاوییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه و (هه‌ورامان) یش ناوچه‌یه‌کی شاخاوی سه‌خته، بۆیه ژیان له‌م ناوچه‌یه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت به هه‌ڵه‌دا ناچین ئه‌گه‌ر بڵێین ژیان له‌م ناوچه‌یه بۆ زیاتر له (سه‌د هه‌زار) ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تا کاتی ده‌رکه‌وتنی لۆلۆبییه‌کان وه‌ک یه‌کێک له کۆنترین ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی نیشته‌جێی ده‌شتاییه‌کانی شاره‌زوور هیچ شتێکی وه‌ها له‌و مێژووه کۆنه نازانین، لۆلۆبییهکانیش به‌ر له هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین له ناوچه‌ی شاره‌زوور نیشته‌جێبوون و میرنشینی (خه‌مازی) یان دامه‌زراندووه، تا ئه‌وه‌ی توانیویانه په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ میرنشینی (ئێبیلا) ی باشووری شاری (حه‌له‌ب) له وڵاتی شام دروست بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به ژیانی ئابووری لۆلوبییهکانیش ئه‌وه‌نده زانراوه، که کشت‌وکاڵیان زانیووه و بره‌ویان پێداوه و ئاژه‌ڵداری و بازرگانی کۆیله و شمه‌کی ناوماڵیان کردووه، ته‌نانه‌ت ناوچه‌کانیان له باشترین بازاڕه‌کانی دانه‌وێڵه بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
لێره‌وه‌ش به هه‌ڵه‌دا ناچین ڕه‌چه‌ڵه‌کی دانیشتوانی هه‌ورامان یان به واتا مێژووییه‌که‌ی (هه‌ورامییه‌کان) بۆ لۆلۆبییه‌کان بگێڕێنه‌وه، که ئه‌م ڕاستییه زۆر کۆنتره له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ (به‌همه‌ن کوڕی دارا کوڕی به‌همه‌ن کوڕی ئه‌سفه‌ندیار کوڕی گوشتاسپ کوڕی لههراسب کوڕی سیاوه‌ش کوڕی که‌یکاوس کوڕی مهرمههاد کوڕی مه‌نوچه‌هر کوڕی سیامه‌ند کوڕی کیومه‌رس).
ئێسته‌ش زۆرێک له ناو‌و راز و حهکایهتهکانمان له‌ئاوێستادا ده‌دۆزرێنه‌وه و دووباره لهشانامهی هه‌ورامیدا به‌رچاون و له‌وێشه‌وه چونه‌ته ناو شانامه‌ی فیرده‌وسییه‌وه.
شانامه لهههورامیدا به‌مانای (نامه‌ی شا) دێت و وشه‌ی (شا) به‌مانای گه‌وره‌و خاوه‌ندکار دێت‌و ئێسته‌ش له‌ناو یارسانه‌کاندا و عه‌له‌وییه‌کاندا (شا) هه‌ر به‌هه‌مان مانا دێت و ئه‌وه‌تا هه‌ریه‌ک له (شاعه‌لی و شاخۆشین و شای هه‌ورامان (سوڵتان ئیسحاق) که ده‌رکه‌وته‌ی خوداین له‌سه‌رزه‌ویدا ئه‌م پێشگری (شا) یه به‌ناوه‌کانیانه‌وه هه‌یه، که‌واته (شانامه) واته نامه‌ی ئافرێنهرو خاوه‌ندکار.
لای (پارتییه‌کان) یش به‌هه‌مان مانای (نامه‌ی خودا) دێت و پێیان گوتووه (خوتاینامه)، (خوتا) به‌مانای (خودا) و (نامه) ش هه‌ر هه‌مان مانای نامه‌و په‌یامی هه‌یه.
کۆنترین ئاسه‌واری کورد که‌مابێته‌وه (قه‌واڵه‌کانی هه‌ورامان) ن، مێژوه‌که‌یان بۆ سه‌ده‌کانی (88 و22 و21)ی پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه که ژماره‌یان 3 دانهیهولهسهر پێست نووسراون، له ساڵی 1905 لهکهتیبهی (ته‌نگیوه‌ر) له 500 مه‌تری گوندی ته‌نگیوه‌ری هه‌رێمی (ژاوه‌رۆ) ی هه‌وراماندا دۆزراونه‌ته‌وه
له‌لایه‌ن دوکتۆر (سه‌عید خانی کوردستانی)یه‌وه گهیهنراونهتهدهست پرۆفیسۆر (ئیلیس منس و کاولی) و ئێسته له مۆزه‌خانه‌کانی بریتانیا‌دان.
له په‌هله‌ویشدا (خشاه) به‌مانای (شا) دێت و له‌سه‌ر زمان رۆشتوه له‌کوردیدا بووه به (خوا)، خشاه=خوا.
لهشانامهی هه‌ورامیدا له‌باسی (که‌یومه‌رسی پێشدادی) یه‌وه ده‌ست پێده‌کات تا ده‌گاته (گهشتاسپی که‌یانی) کههاودهمی ژیانی زه‌رده‌شت بووه، له‌ناو زنجیره پاشاکانی (ئهپرداته-پێشدادی) و (که‌ویان- که‌یانیان) یشدا به‌ده‌وره‌ی حه‌وت پادشای ناویان ده‌بات که‌له‌ناو ئایینی یارساندا ئه‌مانه بوون به (حۆته‌وانه یان هه‌فته‌وانه).
زمانی ماده‌کان به‌جۆرێ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه دواتر ههخامهنشییهکانیش ئه‌و زمانه‌یان به‌کار هێناوه و زمانی ئه‌وانیش بووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌گه‌ر زمانی ماده‌کان و هه‌خامه‌نشییه‌کان یه‌ک نه‌بووه ئه‌ی چۆن دواتر کورش و داریوش و پاشاکانیتری هه‌خامه‌نشی به‌رده نووسه‌کانیان خوێندوه‌ته‌وه؟
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زمانی ئاوێستایی زمانێکی ده‌وڵه‌تی و ئایینی بووه له‌سه‌رانسه‌ری جوگرافیای ئێران‌دا (مه‌به‌ست له جوگرافیای سیاسی ئێسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران نییه)، زۆرێک له زمان‌ناس و ئاوێستاناسهکان باس له‌نزیکی ئه‌و زمانه ئاوێستاییه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا، به گه‌واهی مێژوو ئه‌و زاراوانه‌ی تا ئێستا له‌کوردیدا زیندوون و ئێمه رۆژانه به‌کاریان دێنین.
به‌ڵگه‌یه‌کی تر که‌ناتوانرێت نکۆڵی لێبکرێت هه‌وای شێعری هه‌ورامییه له‌سه‌ر هه‌مان کێشی خۆماڵی که هاوشانی هه‌وای شێعری تێکسته ئایینییه کۆنه‌کانی کورده، دوره له‌به‌حری عه‌روزی عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌مه له شێعری سۆرانی‌دا نه‌ک نابینرێت بگره عه‌روزی عه‌ره‌بی له‌و رێگه‌یه‌وه هاته ناو شێعری کوردیه‌وه‌و کێشی خۆماڵی وه‌لانرا، ئه‌وه‌ش بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی تێکسته ئایینییه‌کان و کێشی خۆماڵی شێعردا که‌ته‌نیا له‌تێکسته ئایینییه‌کانی یارسان و شێعری شاعیرانی هه‌ورامی نووسدا مابوویه‌وه.
* دوا پرۆژە لەبارەی یارسان ناسییەوە بەتەمان بەکوێ بگەن و چی بکەن؟
ـ ئەگەر ژیان دەرفەت بدات دەمەوێ پرۆژەی ئەدەبیات و کلتووری یارسان تەواو بکەم کە دەبێتە ئینسکلۆپیدیا (دائیرەتولمەعاریفی گەورەی یارسان) بەم پێیە یەکەمین ئینسکلۆپیدیای ئاینێکی کوردییە بەدەست کوردێک نوسرابێتەوەو باوەڕم وایە لە ٢٣ تا ٢٥ بەرگدا تەواو ببێت.
* دەبینرێت ماوەیەکە قورسایی نووسینەکانت لەسەر هەورامانن، دەکرێت هۆکاری ئەمە بزانرێت؟
ـ ئەوەی مایەی نیگەرانییە زۆر بەکەمی ئاوڕ لە دیرۆک و زمان و کەڵچەری هەورامان دراوەتەوە، زۆربەی سەرچاوەکانمان ئەوانەن گەڕیدەو رۆژهەڵاتناسەکان نوسیویانن، هەرچی ئەوانەی خۆمانن کەمتر لایەنی زانستی‌یان تیا رەچاو کراوە، دواتر من بەشانازیەوە هەورامیم، کاتێک لە ریشە زانستییەکانی هەورامی وەک کلتور، زمان، دیرۆک، میتۆلۆژیا، هونەری دەستی، بیناسازی، بنەمای ژیانی کۆمەڵایەتی و ئازادی ژن ورد دەبمەوە، هەستێکی خۆش دامدەگرێت، باوەڕ بەخۆبوون و شانازی‌کردن بە ئێستا‌و رابردومەوە وەک هەورامییەک، تۆ سەرنج بدە لەگوندێکی هەورامان لە دێوەزناو ئایینی میترائیسم دەردەکەوێت و نیوەی ئەورووپا دەگرێتەوە، لەهەورامانا ئایینی یارسان سەرهەڵدەدات کە ئایینی یەکسانییە، بۆیە دەبوو زیاتر لەم بارەیەوە قوڵ ببمەوە، ئەوەمان لەبیر نەچێت ئێستەش لەزۆر بواردا باڵادەستی و سێبەر و هەیمەنەی هەورامی بەسەر تەواوی بەشەکانی کوردەوارییەوە هەیە بەتایبەت لە مەریوانەوە تا دەگاتە ناوچەی سنەو دەشتی کولیایی و تا کرماشان و ناوچەی گەرمەسێر، بۆیە دەبێت زانستییانە ئەمە لێک بدرێتەوە.دوکتۆر سەعید خانی کوردستانی پێش نزیکەی ٩٠ ساڵ ئینجیلی مزگانی کردوەتە هەورامی، لەپێشەکییەکەدا دەڵێت وەرم گێڕا بۆ خەڵکی سنە تا بە زمانی خۆیان ئاشنای پەیامەکانی عیسای کوڕی مریەم بن!
واتە ناوچەی ئەردەڵان تا ناوچەی کولیایی و تا دەگاتەوە دەشتی مایدەشت و تا قەسری شیرین ئەو ناوچانە هەورامی گۆ بوون....
کۆتایی کورتە نامە/310