ابنا :به‌م بۆنه‌وه چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا که ده‌بابه و هێزه‌کانی تورکیا به پشتیوانی ئه‌مریکا چوونه باکووری سووریا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر ده‌ستکه‌وتی کورده‌کان، زۆربه‌ی کورده‌کان ترسان. ئه‌وان ڕه‌نگه زوو داوه‌رییان کردووه و ئه‌وه‌یان به دووپاتبوونه‌وه‌ی سه‌ده‌ی خه‌یانه‌تی زلهێزه جیهانییه‌کان به خۆیان وێنا کرد؛ هه‌ندێ خه‌یانه‌ت که بۆ کۆتایی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م ماوه‌یه و به‌پێی چه‌ندین ڕێککه‌وتنی پاش شه‌ڕ، زلهێزه جیهانییه‌کان به‌ڵێنیان به کورده‌کان دا که ئه‌وان وڵاتی خۆیانیان ده‌بێت به‌ڵام دواتر به‌ڵێنی خۆیانیان جێبه‌جێ نه‌کرد.
جۆست هیلترمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و باکووری ئه‌فریقیای گرووپی جیهانی قه‌یران و کارناسی باڵای پرسی کورده‌کان وتی: "هه‌رکات که پرسه‌کان به ویستی دڵی کورده‌کان نه‌بێت، هاوار ده‌که‌ن خه‌یانه‌ت، چونکه سه‌ده‌یه‌ک ته‌واو خه‌یانه‌تیان پێ کرا."
کورده‌کانی سووریا ده‌ڵێین که ئامانجی ئه‌وان دروست کردنی ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و نه‌ک وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وان له هه‌ر ڕێککه‌وتنێک بپارێزرێت که به دوای شه‌ڕی درێژخایه‌نی سووریا دێت. ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌ڵێین که هیوادارن ئه‌مریکا له‌وباره‌وه پشتیوانیان لێوه بکات.
به‌ڵام کورده‌کانی سووریا بۆ گه‌یشتن به‌و داواکارییه ده‌بێ دوو ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێکه‌وه بلکێنن: عه‌فرین له ڕۆژئاوا و کۆبانی له ڕۆژهه‌ڵات. به‌ڵام تورکیا ئه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوازێک که بێت ڕێگری له‌وه بکات.
به‌م بۆنه‌وه هه‌رچه‌ند ئامانجی سه‌ره‌تایی ده‌ستدڕێژی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا ڕاوه‌دوونانی داعش له شاری سنووری جرابلۆس بوو به‌ڵام هه‌ندێ که‌س پێیانوایه که ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا ڕێگری له ده‌سته‌به‌ربوونی خه‌ونی به‌رزه‌فڕانه‌ی کورده‌کان بوو.
پشتیوانی ئه‌مریکا له‌و کاره‌ی تورکیا هه‌رایه‌کی زۆری له نێوان کورده‌کانی ناوچه نایه‌وه؛ کورده‌کان له مێژه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان بوو که وڵاتی خۆیانیان ببێت به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که مافی سیاسیه سه‌ره‌تاییه‌کانیان له‌وان درێخ کردووه، سه‌رکوت کراون.
مه‌حموود عوسمان له سیاسه‌توانانی به‌ناوبانگی کوردستانی عێراق وتی: "ئاشکرایه که ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی تورکیا زیاتر له‌وه‌ی که له دژی داعش بێت، له دژی کورده‌کانه."
ناوبراو زیادی کرد: "له ئێستادا خه‌ڵک بێزارن. ئه‌وان له ڕاستیدا له‌وه بێزارن که له ده‌ره‌نجامدا چ ده‌بێت."
کورده‌کان به ئاماژه به مێژوو خۆیان به گاڵته‌جاڕی زلهێزه جیهانییه‌کان ده‌زانن که له شه‌ڕی نوێنه‌رایه‌تییه‌کان له کاتێکدا که به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کان له نێواندا بووه، که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه و دواتر دوور خراونه‌ته‌وه.
ده‌کرێ بوترێت که به گشتیی ئه‌مریکا دۆستێکی باش بۆ کورده‌کان بووه. ئه‌مریکا پاش شه‌ڕی که‌نداوی فارس له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1990 به هانای کورده‌کانه‌وه هات و یارمه‌تی ئه‌وانی دا که بۆ خۆیان ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له عێراق دابمه‌زرێنن و له زوڵمی سه‌دام حسێن پارێزراو بن.
به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌مریکاش له مێژووی هاوپه‌یوه‌ند به خه‌یانه‌ت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێت. ساڵی 1975 سیا له‌گه‌ڵ ئێران له پڕچه‌ککردنی کورده‌کان بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام حسێن هاوکاری کرد به‌ڵام هنری کیسینجر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا پاش ده‌ستپێکردنی ڕێککه‌وتنی نێوان تاران و به‌غدا له‌ناکاودا کۆتایی به پڕچه‌ککردنی کورده‌کان و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌وان هێنا.
ئاسۆس هه‌ردی له ڕۆژنامه‌وانانی باکووری عێراق له کاتێکدا که له ناوبراو له‌باره‌ی کاردانه‌وه به پشتیوانی ئه‌مریکا له ده‌ستدڕێژی تورکیا بۆ سه‌ر سووریا پرسیار کرا، ڕایگه‌یاند: "ساڵی 1975یش به‌م شێوه‌یه خه‌یانه‌ت به کورده‌کان کرا."
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له شرۆڤه‌کاران و هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانی کوردی سووری ئاماده‌بوو له مه‌یدانی شه‌ڕ ده‌ڵێین که تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت لانیکه‌م تاکوو ئه‌مڕۆ دووره له ڕاستی.
نیشانه‌یه‌کی زۆر له‌و بابه‌ته نابینرێت که ئه‌مریکا کورده‌کانی سووریای به‌جێهێشتبێت. به‌رپرسانی ئه‌مریکا هه‌وڵیان داوه که له نێوان هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا و هێزه کوردییه‌کانی ناسراو به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ئاگربڕی کاتی جێگیر بکه‌ن و له ڕۆژانی ڕابردوو پێکدادانی نێوانیان که‌م بۆته‌وه.
به‌ڵام زۆربه‌ی کورده‌کان ده‌ڵێین که له ئێستادا نیشانه‌کانی خه‌یانه‌ت له به‌رچاوی خۆیان ده‌بینن و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که پاش ڕاوه‌دوونانی داعش له شاری ڕه‌قه ناوه‌ندی ئه‌و گرووپه له سووریا، ئه‌مریکا کورده‌کان بفرۆشێت.
هیلترمان زیادی کرد که له سه‌فه‌ری ئه‌مساڵی بۆ باکووری سووریا، کورده‌کان چه‌ندین جار ئه‌و پرسیاره‌یان له ناوبراو کردووه که "به بۆچوونی ئێوه پاش کۆنتڕۆڵکردنی ڕه‌قه، ئه‌مریکا چ کارێک ئه‌نجام ده‌دات؟"
ئه‌م پرسیاره پرسێکی دژوار زه‌ق ده‌کاته‌وه که شه‌ڕی سووریا له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا دایده‌نێت؛ ئه‌مریکایه‌ک که بۆ ده‌ستپێکردنی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا و کورده‌کانی سووریا هه‌وڵی داوه له حاڵێکدا که کورده‌کانی سووریا به بۆنه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کانی ناو تورکیا به دوژمنی گه‌وره‌ی تورکیا به ئه‌ژمار دێن.
هه‌رچه‌ند که ئه‌مریکا چه‌کێکی زۆری ڕاده‌ستی کورده‌کانی سووریا کردووه و مه‌شقی سه‌ربازی به‌وان داوه به‌ڵام به بۆنه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک لقی سیاسی هێزه کوردییه‌کانی سووریا نه‌گرتووه. ئه‌مریکا هه‌روه‌ها به کورده‌کان به‌ڵێنێکی جگه له‌وه نه‌داوه که له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پشتیوانی له‌وان بکات و ته‌نیا پشتیوانی خۆی له ڕۆڵی کورده‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستان له ئه‌گه‌رێکدا که گفتوگۆکانی ئاشتی به شێوه‌یه‌کی جیدی ئه‌نجام بدرێت، ڕاگه‌یاندووه.
ئیلیزا مارکووس نووسه‌ر و کارناسی پرسی کورده‌کان وتی که ئه‌و کاره‌ی ئه‌مریکا که به بێ هه‌ڵگرتنی هیچ هه‌نگاوێک له‌پێناو جێگیربوونی په‌یوه‌ندی سیاسی پشتیوانی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، "گه‌مژانه‌یه". ناوبراو زیادی کرد که ئه‌و بابه‌ته به تایبه‌ت له ئێستادا نموونه‌ی هه‌یه که کورده‌کان بۆ ڕاوه‌دوونانی داعش له مه‌نبه‌ج خه‌سارێکی زۆریان به‌رکه‌وتووه. مه‌نبه‌ج شارێک له باکووری سووریایه که له‌مدواییانه‌دا هێزه کوردییه‌کان له بنده‌ستی داعش ئازادیان کرد و له ئێستادا داوا له‌وان ده‌کرێت که له‌و شاره بچنه ده‌ره‌وه به‌م بۆنه‌وه که تورکیا دژ به ئاماده‌بوونی ئه‌وان له‌و شاره‌دایه.
پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک به بۆنه‌ی پشتیوانی نه‌کردنی ئه‌مریکا له گفتوگۆکانی ئاشتی سووریا وه‌لاوه نراوه که له ژێنێڤ به‌ڕێوه‌چوو و له ئێستادا نیگه‌رانییه‌کی زۆر له‌مباره‌وه هه‌یه که له ده‌ره‌نجامدا واشنتۆن له هه‌وڵ بۆ باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا له کورده‌کانی سووریا دوور بکه‌وێته‌وه.
مه‌حموود عوسمان به ئاماژه به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل وتی: "خودی ئه‌مریکییه‌کان ده‌ڵێین که ئه‌وان [یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل] باشترین شه‌ڕڤان له دژی داعشن. ئه‌وان باشترین هاوپه‌یمانن. هیوادارم ئه‌وان پابه‌ندی قسه‌کانی خۆیان بن و به‌وان [کورده‌کان] یارمه‌تی بده‌ن و له کۆتاییدا ئه‌وان به‌جێنه‌هێڵن."
ڕووداوه‌کانی ڕابردوو جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌یه که وێده‌چێت کورده‌کان بۆ گه‌یشتن به ده‌ستکه‌وتی مێژوویی له‌سه‌ر شڵه‌ژاوی و نائارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌رمایه‌دانه‌رییان کردووه. کورده‌کان له سووریا زه‌وینیان وه‌ده‌ست هێنابوو و ئه‌مریکایان به پشتیوانی به‌هێزی خۆیان ده‌بینی. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا بۆ یه‌که‌مین جار پارتێکی سیاسی کوردی چووه ناو په‌رله‌مان. له عێراق و له ناوقۆڵنهی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، کورده‌کان کۆنتڕۆڵی شاری که‌رکووکیان به‌ده‌سته‌وه گرت که له ڕووی مێژووییه‌وه له نێوان عه‌ره‌ب و کورده‌کان دابه‌ش کراوه.
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ک ساڵ دوورنواڕی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه که‌متر بۆته‌وه. کورده‌کانی عێراق که به جۆرێک له قه‌یرانی سووریا وه‌لاوه نراون، به بوێرییه‌ک کو قه‌یرانی ئابووری به‌وانی به‌خشیوه، به بهرزهفڕینهکانیان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن به‌ڵام له تورکیا شه‌ڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیا که چه‌ندین ده‌یه درێژه‌ی بووه، ده‌ستیپێکردۆته‌وه و پارتی سیاسی سه‌ره‌کی کورده‌کان له سیاسه‌ت له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی وه‌لاوه نراوه و له سووریا سوپای تورکیا هه‌وڵی کورده‌کان بۆ لکاندنی دوو ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وانی بێ ده‌ره‌نجام هێشتۆته‌وه.
شه‌ڕی سووریا له‌گه‌ڵ نائارامییه‌کان له ناوخۆی تورکیا گرێ خواردووه و پرسه‌کانی دژوارتر کردۆته‌وه. له ئێستادا تورکیا خۆی له سێ به‌ره‌ی گیرۆده‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌بینێت: له تورکیا، له سووریا و له عێراق که چیاکانی حه‌شارگه‌ی ئه‌ندامانی په‌که‌که‌یه. به‌م بۆنه‌وه له ئێستادا کارناسان ده‌ڵێین که به بێ ده‌ستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی له نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک سه‌ر به‌و پارته‌یه) گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا مومکین نییه.
له ئێستادا کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که له ده‌وڵه‌تی داهاتووی سووریا جێگه‌یه‌کیان ببێت، له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌مریکا حسێب ده‌که‌ن.
مه‌حموود عوسمان زیادی کرد: "ئه‌وان [ئه‌مریکا] ده‌بێ به‌وان [کورده‌کانی سووریا] له ڕووی سیاسییه‌وه یارمه‌تی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به مافه‌کانیان له سووریا بگه‌ن."
ناوبراو وتیشی که کورده‌کان "خوازیاری دامه‌زراندنی سووریایه‌کی نوێین که تێیدا قسه‌کانیان بکه‌ن."
پشتیوانی سه‌ربازی ئه‌مریکا، ته‌نانه‌ت به بێ پێدانی هیچ به‌ڵێنێک له گۆڕه‌پانی سیاسی، هه‌ر هیچ نه‌بێت، لانیکه‌م به به‌رزه‌فڕی کورده‌کانی سووریا شه‌رعییه‌تی داوه و یارمه‌تی ئه‌وانی داوه که ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر وه‌ده‌ست بێنن که ده‌ڵێین پشتیوانانی ئه‌وان هه‌ر کارێک حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ ناهێڵن.
ئه‌حمه‌د حاج مه‌نسوور له به‌رپرسانی پارتی یه‌کێتی دیموکرات که له به‌ریتانیا ده‌ژیت، زیادی کرد: "کورده‌کان له درێژایی مێژوودا ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه به‌ڵام له ئێستادا دۆخی زه‌مه‌نی و ناوچه‌یی جیاوازه. ئێمه بۆ مانه‌وه پێویستمان به زلهێزێکی جیهانی نییه. ئێمه کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی خۆمانمان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و شه‌ڕڤانانی خۆمانمان هه‌یه."...
کۆتایی کورتە نامە/310