٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:١٦
 دۆزینەوەی ٩٧ ئاسەواری مێژوویی لە دێولان

لێکدانەوه کۆنینەناسییەکان له دێولان ناساندنی 97 ئاسەوار وەک گرد، شوێن، قەڵا و گۆڕستانی مێژوویی لێکەوتەوه.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانەوە له پەیوەندییە گشتییەکانی خانەی توێژینەوەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری، زاهید کەریمی سەرپەرشتیاری لیژنەی کۆنینەناسی وتی: له لێکدانەوه کۆنینەناسییەکانی دێولان و چالاکییه مەیدانییه ئەنجام دراوەکان تێیدا ئاسەوارگەلێکی وەک سەردەمی مس و بەردی مامناوەندی هەتا نێوەڕاستەکانی سەردەمی ئیسلامی (سەردەمی ئیلخانی) کەوته بەر تیشکی ناساندن، زیانناسی و بەبەڵگەیی کردن.
به وتەی ناوبراو، لەم لێکدانەوانەدا که به شێوەی سیستماتیک ئەنجام درا له کۆی 97 ئاسەوار وەک گرد، شوێن، قەڵا و گۆڕستانی مێژوویی ناسێندران.
کەریمی زیادی کرد: به گوێرەی ئەنجامه سەرەتاییه وەدەست هاتووەکان له دەشتی دێولان، دەرکەوت کە له سەردەمی مس و بەردی مامناوەندی ئەم ناوچه لەوپەڕی حەشیمەتدا بووه و له سەردەمی مەفرەغ ڕووبەڕووی دابەزینی ئاستی حەشیمەت هاتووە.
ناوبراو وتی: دێولان له چاخی ئاسن و چاخه مێژوویی و ئیسلامییەکان دیسان ڕێژەی خەڵکی تێدا هەڵکشاوه و هەر بۆیه پێویسته به خوێندنەوەی زیاتر و بەتایبەت نووسینەوەی چین و توێژەکان و لێکۆڵینەوەی ئامانجدار وەڵامی زانستی بدرێتەوه به پرسیاره بێ‌وەڵامەکان.
به وتەی کەریمی، ئەم لێکدانەوانه به مەبەستی پاراستنی زێدەتر و هاوکاری و خێرابوون له ئامادەکردن و تۆمارکردنی نەخشه و ئەتڵەسی کۆنینەناسی وڵات ئەنجام دراوه که بریتییه له زانیاری پڕبایەخ له نیشتەجێ بوونە جیاوازەکانی دەشتی دێولان که ڕاپۆڕتە تێر و تەسەلەکەی به خوێندنەوه و شیکاری و شرۆڤەی داتاکان ئاماده و تۆمار کراوه.
مۆڵەتی لێکدانەوەی کۆنینەناسی دێولان له لایەن سەرۆکی خانەی توێژینەوی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری دەرکراوه....

کۆتایی کورتە نامە/310