به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سه‌باح ساعدی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپریس" وتی: واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی موسڵ له بنده‌ستی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش، به به‌شداریی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه وه‌کوو به‌شێک له سیسته‌می به‌ره‌ڤانی عێراق، گرینگی زۆری هه‌یه.
ساعدی وێڕای هۆشداریدان سه‌باره‌ت به لکاندنی هه‌ندێ له ناوچه ئازادکراوه‌کان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هیوادارین که ڕێککه‌وتننامه‌ی جیددی ئابووری یان سه‌ربازی، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئازادکردنی نه‌ینه‌وا له نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت؛ چونکه چه‌کدارانی داعش ئێستا دوایین ڕۆژانی خۆیان له موسڵ تێده‌په‌ڕێنن...
کۆتایی کورتە نامە/310