ابنا :له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو که له‌و ساڵانه شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا گه‌مارۆی داعش له کۆبانیان تێکشکاند و ناوچهکانیانیان له خه‌لافه‌تی سه‌رووسنووری ئه‌و گرووپه جیهادییه له ناوچه‌کانی دیکه‌ی سووریا و عێراق وه‌رگرته‌وه، ڕووداوێکی بێ وێنه له هه‌ڵاتنی هه‌تاوی کورده‌کان بووه. پارچه‌پارچه بوونی سووریا به دوای دابه‌شبوونی نافه‌رمی عێراق پاش هێرشی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2003، دوورنواڕی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورده‌کانی دروست کرد. له ئێستادا مومکینه ئه‌و ده‌رفه‌ته هێدی هێدی له‌ناو بچێت، چونکه کورده‌کان له ڕواڵه‌تدا زیادهلهڕاده باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه.
له کاتێکدا که داعش له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 خه‌لافه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند، هێزه کوردییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ناوچه به‌هێز بوونه‌وه. له سووریا، ڕووخانی ورده ورده‌ی ده‌وڵه‌ت، هێزه کوردییه‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD)ی توانا کردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی چه‌ندین ناوچه له باشووری ڕۆژهه‌ڵات بگرنهدهستهوه. له عێراق، ڕووخانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو، زۆربه‌ی بارودۆخی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستان له باکووری دروست کرد. له تورکیا، له ماوه‌ی ئاگربڕی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، سیاسه‌توانانی کورد له باشووری ڕۆژهه‌ڵات که‌مێک سه‌ربه‌خۆییان وه‌ده‌ست هێنا.
به‌ڵام به دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی داعش به شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا و عێراق، که پاشه‌کشێیان به جیهادییه‌کان کردبوو، شه‌رعییه‌تی دا، ده‌نگی مه‌ترسی له ئه‌نقه‌ره زڕایه‌وه. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا که بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی 30 ساڵه‌ی په‌که‌که هه‌وڵی بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌دا، پاشگه‌ز بووه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که پارتی لایه‌نگری کوردی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی مانگی جوونی ساڵی 2015 سه‌رکه‌وتنێکی گرینگی وه‌ده‌ستهێنا، جه‌نابی ئه‌ردۆغان ورده ورده له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته وه‌کوو به‌ره‌یه‌ک له په‌که‌که هه‌ڵسوکه‌وتی کرد.
به دوای چه‌ندین هێرشی داعش بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای کورده‌کان پێکدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا و په‌که‌که له هاوینی ڕابردوو سه‌رله‌نوێ ده‌ستیپێکرده‌وه. په‌که‌که و HDP ده‌وڵه‌تیان به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ گرووپه جیهادییه‌کان تۆمه‌تبار کرد به‌ڵام په‌که‌که بێ باکانه هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵکردنی کورده‌کان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شاره‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بسه‌پێنێت. په‌که‌که به‌و کارانه هه‌وڵی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای پارتی ده‌سته‌خۆشکی خۆی درێژه بدات که له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا بۆ دروست کردنی ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر که‌ڵکیان وه‌رگرتبوو.
له حاڵێکدا که جه‌نابی ئه‌ردۆغان له کارتی نه‌ته‌وه‌خوازی تورکی که‌ڵکی وه‌رگرت، ئاشکرا بوو که فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که له باکووری عێراق له ئاگربڕ بۆ مه‌شقپێکردنی هێزه‌کان به شێوازێکی نوێ له شه‌ڕی ناو شاره‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتبوو. ئه‌و پێکدادانه باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای له‌خۆ گرته‌وه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزی HDP دانا و ده‌ستپێشخه‌ری به که‌سانی چه‌کدار دا.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین
پێکدادانی نێوان هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا و هێزه‌کانی ژێر سه‌رکردایه‌تی کورده‌کان ئامانجه سه‌ربازییه‌کانی واشنتۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ره‌وڕوو کردۆته‌وه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه وێده‌چێت که پاش ئه‌وه‌ی که تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری هێزی ئاسمانی ڕووسیای له مانگی نۆڤێمبێر داخست، به‌خت هه‌روه‌ها یاوه‌ری کورده‌کان بێت. بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک پشتیوانی مۆسکۆی وه‌ده‌ستهێنا. ئه‌و پشتیوانییه ئه‌وه‌نده بوو که ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا حه‌زی ده‌کرد له‌و پشتیوانییه بۆ سزادانی دۆستی پێشووی خۆی جه‌نابی ئه‌ردۆغان که‌ڵک وه‌ربگرێت به‌ڵام ڕه‌نگه په‌که‌که/ PYD جارێکی دیکه زیاده له ڕاده متمانه‌یان به‌خۆ ببێت، چونکه جارێکی دیکه بارودۆخی شه‌ڕی سووریا گۆڕا.
هێزه کوردییه‌کانی سووریا به به‌ره‌وپێشچوونی هێزه‌کانیان به‌ره‌و ڕۆژئاوای ڕووباری فرات، کردنه‌ئامانجی داعش له باکووری ڕۆژئاوای سووریا و هاوکات هه‌وڵ بۆ لکاندنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان له ڕۆژهه‌ڵات به کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له ڕۆژئاوای سووریا، بوونه‌هۆی هاندان و ورووژاندنی تورکیا. هاوکات، جه‌نابی پووتین و ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ یه‌کتر په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌ستپێکرده‌وه. تورکیا له سنووری خۆی و به پشتیوانی ئه‌مریکا هێرشێکی له دژی شاری جرابلۆس که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو، ئه‌نجام دا و واشنتۆن به هاوپه‌یمانانی کوردی سووری خۆی فه‌رمانی دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فرات پاشه‌کشێ بکه‌ن.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که هیچ یه‌ک له‌و ڕووداوانه مه‌یلی کورده‌کان بۆ ده‌ربازبوون له شڵه‌ژاوی ناوچه‌یی و گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر نه‌کاته‌وه. ڕووسیا PYDی به ته‌نیا هێشتووه و دووباره ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به‌ره‌و لای تورکیا ڕۆیشتووه، دروست به هه‌مان شێوه که جه‌نابی ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران به گه‌وره نیشان ده‌دات. گه‌رچی مومکینه سه‌رجه‌م ئه‌م ڕووداوانه کاتی و مه‌رجدار بن، به‌م حاڵه‌شه‌وه له ئه‌گه‌رێکدا که ڕووداوێکی زیاتر ڕوو بدات هیوای کورده‌کان له‌ناو ده‌چێت....
کۆتایی کورتە نامە/310