٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٤٣
زیان و قوربانیەکانی تێرۆریستان لە سوریا

لە ئۆپراسیونی ئەرتەشی سوریا دژی تێرۆریستان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە دەیان تێرۆریست کوژران .

بە  گوێرەی   ڕاپۆڕتی   ڕۆژی  یەکشەمەی  هەواڵدەریی   سوریا  سانا  ؛ یەکەکانی  ئەرتەشی  سوریا  شوێنی  کۆبوونەوەی  تاقمە  تێرۆریستیەکانی  سەربە  تاقمی  تەکفیری  داعش    لە  دەوروبەری  زانکۆی   هێزی ئاسمانیی  لە  بەشی  ڕۆژهەڵاتیی  حەڵەب  لە باکووری  سووریایان  دایە  بەر  پەلامار  .

  لە  ئوپراسیونی   هێزەکانی  ئەرتەشی  سوریا  چوار  تڕۆموبیلی  تەیار  بە  چەکی  قورس  تێکشکا  و  زیاتر  لە  15   تێرۆریستی  ئەندامی  داعش  کوژران .    یەکەکانی  ئەرتەشی   سوریا  بە  لەناوبردنی    گەمارۆی  فڕگەی  " کویرس "  و زانکۆی  ئاسمانیی  حەڵەب  کونتڕۆڵی   دەیان  گوند  و  بەرزاییەکانی   ئیستراتژیکی  لە بەشی  ڕۆژهەڵاتیی  حەڵەبیان  گرتە  دەست .  لە  پەلاماری  هێزە  ئاسمانیەکانی  ئەرتەشی  سوریا  بۆ سەر  بنکە   و شوێنی  کۆبوونەوەی   تاقمە  تێرۆریستیەکان   لە  بەشی  باشووری  ڕۆژئاوای  حەڵەبیش  دەیان   تێرۆریست  کوژران  .  

هێزەکانی  ئەرتەشی  سووریا  هەروەها  زیاتر  لە  120  تێروریستی سەربە  جیش و لفەتح  لە  ناوچەی  باکووری  حەما  لە  ڕۆژئاوای  سوریایان   کوشت  و ژومارێکی  زۆر  لە  تڕوموبیلیەکانی  زرێیی  و  تەیار  بە  چەکی  قورسیان    تێکشکاند  .  هێزەکانی  ئەرتەشی  سوریا  سەرکردەی  یەکێک لە  تاقمە  تێرۆریستیەکانیان    هاوڕێ  لە  گەڵ  هەشت  کەسی   دیکەیان  لە  دەڤەری  دەرعا  لە  باشووری  سوریا  کوشت  . 

هەروەها  لە پەلامارەکانی  بە هاوەنی  جەیشو لفەتح  بۆ  سەرناوچە  ئاوادانەکانی  سەلاحەدین  ،  ئەلزەهرا و ئەکرمیە   لە  حەڵەب  دوو شارومەندی سووری  کوژران  و  هەشت  کەسی  دیکەش  بریندار  بوون . 

ناوەندی  هاوئاهەنگی  ڕووسیا  لە بنکەی  سەربازیی  حەمیمیم ی  سوریا ش   بە  تۆمار  کردنی هەشت  حاڵەتی  ئاگر بڕ  لە  سوریا  لە  ماوەی  24  کاتژمێری  ئەم  دواییە  حاڵەتەکانی  پێشێل کرانی  ئاگربڕ لەو  وڵاتە یان  لە  سەرەتای  جێ بە جێ  کرانی ،  بە  1148  حاڵەت  ڕاگەیاند. 

  تێرۆریستان  بە  پێشێلکردنی    ئاگربڕ ، ژۆمارێک  لە شارۆچکەنشینانی  غوتەی   ڕۆژهەڵاتیی لە ڕیفی  دیمەشق  و هەروەها  گوندی  حەمرات  لە  ناوچەی  باکووریی  لازقیە یان  بە  گوللەهاوەن  کردە  پەلامار  . 

ئاگربڕ  لە  سوریا  لە  27ی  فێڤریەی  2016  لە  چوارچێوەی  بڕیارنامەی   2268ی  ئەنجومەنی  ئاسایشی   ڕێکخراوی   نەتەوەکان  جێ بە جێ  کراوە ...

کۆتایی کورتە نامە/310