به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جەلال مەحموود زادە" سەرۆکی فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیس ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان نامەیەکی فەرمی بۆ سەرک کۆمار نووسی و خوازیاری دیداری ئەو فراکسیۆنە لەگەڵ سەرۆک کۆمار بوویەوە.
مەحموود زادە لە بەشێک لە نامەکەیدا دۆخی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤێن و جیهان، نزیک کردنەوەی مەزهەبەکان، ڕاگەیاندنی نیگەرانییەکان و بابەتە یاساییە ئەنجام نەدراوەکانی ئەهلی سوننەی وڵات بە سەرۆک کۆمار و شاندی دەوڵەتی بە هۆکارەکانیی داخوازی دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕاگەیاندووە.
دەقی نامەکە بەم شێوەیە:
سەرۆک کۆماری هێژا، بەڕێز دوکتور ڕۆحانی
وێڕای سڵاو و ڕێز، هەروەها کە دەزانن گەشە و بەرز بونەوەی ئێرانی ئیسلامی لەسەر بنەمای هاودڵی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بنیات نراوە و لە پێناو ئەمەش کۆمەڵگای ئەهلی سوننەی وڵات هەمیشە و لە هەموو کاتێکدا هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی موسڵمانی ئێران لە هەموو بۆنەکانی نەتەوەیی، مەزهەبی، سیاسی، هەڵبژاردن و بەرگری پیرۆز ولە ڕیزی یەکەمدا بوون و بە ئاوڕ دانەوە لە دۆخی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤێن و جیهان و بە مەبەستی نزیک کردنەوەی مەزهەبەکان و گەیاندنی نیگەرانییەکان و بابەتە یاساییە ئەنجام نەدراوەکانی کۆمەڵگای ئەهلی سوننەی وڵات بە بەڕێزتان و شاندی دەوڵەت، نوێنەرانی ئەندامی فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی خوازیاری دیدار لەگەڵ ئێوەن و هیوادارین دەستوور بدەن لە زووترین کات سەبارەت بەم داخوازە داپەڕی پێویست ئەنجام بدرێت...
کۆتایی کورتە نامە/310