٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١٧
ڕاوێژکاریی سیسی و کەری لەبارەی ڕەوشی سووریا و لیبیا

سەرۆک کۆماری میسر و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریاو لیبیا، پێکەوە وتووێژیان کرد.

بە پێی بەیاننامەی دەرکراوی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی میسر، لەو چاوپێکەوتنەدا عەبدولفەتاح سیسی و جان کەری سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریاو لیبیا و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بەڕێکارێکی سیاسی کە بتوانێ سەقام و ئاشتی بگەڕێنێتەوە ناوچەو سەروەریی و یەکپارچەیی دوو وڵات بپارێزێ و دەم و دەزگە نیشتمانییەکانیان بپارێزێ، پێکەوە وتووێژیان کرد.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە، لەدیداری سیسی لەگەڵ کەری کە لە شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆماری میسر لە دێهلی پێتەختی هیند ئەنجامی گرت، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی میسر و ئەمریکاش لێک درایەوە.

لەو دیدارانەدا ، جان کەری وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی بەهێزکرانی پەیوەندییەکان لەگەڵ میسر وپەرەپێدرانی لەگشت بوارەکانداو بە ئاماژە بەگرینگایەتی دەوری میسر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک بناغە سەرەکییەکانی ئاسایش و سەقامی ناوچە، پێشی داگرت لەسەر داوای ئەمریکا بۆ داکۆکی لە سەقام لە میسر و پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات و ڕاوێژکاری لەگەڵ میسر سەبارەت بە پرسە جیاجیا ناوچەییەکان.

سیسیش پەرەی پەیوەندیی ستراتژیک لەگەڵ ئەمریکای بەداوای ستراتژیکی میسر ناوبردو پێی داگرت لەسەر گرینگایەتی درێژەی هاواهەنگیی و ڕاوێژکارییەکانی نێوان دوو لایەن سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان...

کۆتایی کورتە نامە/310