بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، مۆسکۆ داوای لە ئانکارا کردووە هەتا خۆببوێرێ لە هێرش بەدژ کوردەکانی سووریا کە لەشەڕی دژ بەداعش دان.
بەرلەوەش، بەرپرسانی ئەمریکی لە پێنتاگۆنەوە بگرە هەتا وەزاڕەتی دەرەوەو کۆشکی سپی ڕایانگەیاند، تورکیا دەبێ پەلامار لەدژ کوردەکانی سووریا ڕابگرێ.
سوپای تورکیا چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە کاتی دەسپێبوونی قەیرانی پێنج ساڵەی سووریا، ٢٥٠ کۆماندۆی لەگەڵ زیاتر لە هەزار چەکدار لە حەوت گرووپی ئەندامی سوپای ئازادی سووریای ڕەوانەی خاکی ئەو وڵاتە کرد.
هەواڵدەریی فەرانسە ڕۆژێک دواتر، ڕایگەیاند؛ دە تانکی دیکەی سوپای تورکیا چوونە نێو خاکی سووریا لەناوچەی جرابلۆس.
بەرپرسێکی باڵای تورکیش ڕایگەیاند، زیاتر لە بیست تانک لەسنووری سووریا تێپەڕیون.
کاربەدەستانی تورکیا لەپاسادانی ئەو کردەیان وتیان کە ئەو ئۆپراسیۆنە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پێش گرتن بە هەوڵدان لەدژ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئەنجامی گرتووەو ئەو وڵاتە بەتوندی نەیاری پێکهاتنی وڵاتێکی کورد لەباکووری سووریایە....
کۆتایی کورتە نامە/310