به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"عومەر ئوسی" نوێنەرێکی پارلمانی سوریا رۆژی چوارشiممە وتی: کوردەکانی سوریا نابێ پشت بە ئەمریکا ببەستنن و متمانەی پێ بکەن چونکە متمانەکەیان بەو وڵاتە زەرەری پێ گەیاندن.
عومەر ئوسی وتی: شوێنی سەرەکی و سروشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل و کوردەکانی سوریا نێو مەتەرێزەکانی سوپای قارەمانی سوریا لە دژی تیرۆریستانە.
ئەو نوێنەرەی پارلمانی سوریا وتیشی: یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا لە دەسدرێژی کردن بۆسەر خاکی سوریا وهەوڵی بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی ئەمن سەرکوتکردنی کوردەکانە.
هەر لەم پەیوەندییە دا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا لە حەوتەمین رۆژی لەسەر یەک دا ناوچەکانی باکوری سوریایان بوردومان کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310