به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەبو محەمەد عەدنانی وتەبێژی دەوڵەتی ئیسلامی لەکاتی بەسەر کردنەوەی چەکدارانی ئهو گرووپه تیرۆریستیه له شاری حهڵهب کوژراوه.
ماڵپهڕێکی سەر بەو گروپە تیرۆریستییە ئهم ههواڵهی پشت ڕاست کردوهتهوه بهڵام ئاماژەی بەکاتو چۆنێتی کوژرانی وتەبێژەکەیان نەکردووە.
ئەبو محەمەد عەدنانی کە جگە لە وتەبێژی، پۆستی" ئەمیری شام"ی لەناو گروپی تیرۆریستی داعشدا هەبووە، تائێستا ناوە راستەقینەکەی نەزانراوە، بەڵام کەسانی نزیک لە گروپی تیرۆریستی داعش دەڵێن پێدەچێت ناوی راستەقینەی عەدنانی "تاها سوبجی فەلاحە" بێت و لەساڵی ۱۹۷۷ لەسوریا لەشارۆچکەی (بنش) لەنزیک شاری (سەراقب) لەپارێزگای ئهدلب لەدایکبووە.
گروپی تیرۆریستی داعش نازناوی " مەنجەنیق"ی بۆ عەدنانی دانابوو بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی سەرەکی بڵاوکردنەوەی نامە فەرمییەکانی ئەو رێکخراوەبوو لەناویشیان دا راگەیاندنی دەوڵەتی بە ناو خەلافەتو بڵاوکردنەوەی چەندین تۆماری دەنگیو بەیاننامەی نوسراو کە باس لەکردەکانی ئەو گروپە تیرۆریستییە دەکەن لە عیراق و سوریا....
کۆتایی کورتە نامە/310