١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٠٢
200 تیرۆریست لە "قەرقەمیش"ی تورکیاوە گەیشتنە جرابلۆسی سوریا

4 پاسی هەڵگری 200 تیرۆریست لە شاری سنوریی"قەرقەمیش"ی تورکیاوە گەیشتنە شاری "جرابلۆسی" باکوری سوریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی هەواڵیی سکای نیوزی عەڕەبی سوپای تورکیا بە یارمەتی گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە حەوتەی ڕابردوەوە لە ژێر ناوی"قەڵغانی فورات" هەڵمەتێکی بە مەبەستی پاشەکشە پێ کردن بە هێزەکانی پەیەدە  بەرەو رۆژئاوای چەمی فورات و دور کردنەوەی داعش لە سنورەکانی خۆی دەست پێ کرد.

هێزەکانی پشتیوانی کراو لە لایەن تورکیا بەرەو باشور و رۆژئاوای شاری جرابلۆس لە پێشڕەوی دان و بە نیازن شاری منبەج لە دەستی کوردەکان ئازاد بکەن.

لە حاڵێک دا ئێوارەی سێ شەممە سەرهەنگ جان توماس وتەبێژی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا باسی لە ئاگربڕی نا پاوەجێ لە نێوان سەربازانی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و چەکدارە کوردەکانی باکوری سوریا کردبوو،سوپای تورکیا بەڵام ئەو هەواڵەی بە فەرمی وەدرۆ خستەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکی جیا دا لێدوانەکانی واشنتۆن  سەبارەت بە ئامانج و رەهندەکانی هەڵمەتی تورکیا لە باکوری سوریا و هەڵمەتی "قەڵغانی فورات" و هەروەها بانگەشەی ئاگربڕ لەگەڵ کوردەکانی بە قبوڵ نەکراو زانی.

لە لایەکی دیکەشەوە هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایانگەیاند تانکێکی سوپای ئەو وڵاتە کە لە نێو خاکی سوریا دابوو بە وێکەوتنی موشەکێک تێکشکێندراوە.

بەو پێیە تانکێکی تورکیا کە لە رۆژئاوای شاری جرابلۆس سەرقاڵی هەڵمەت بردن بوو بە ڕاکێتێک کە لەوانەیە بە ئەگەری زۆر لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکڕاتیکەوە هاویشترابێ کرایە ئامانج و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون....

کۆتایی کورتە نامە/310