ڕۆژی ڕابردوو به بۆنه‌ی حه‌وته‌ی ده‌وڵه‌ت به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی پارێزگایی و شارستانی له‌وان نه‌سروڵڵاهی زاده به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و برنامه‌ڕێژی کوردستان، مورادی سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نووری کوردستان، سه‌جادی سه‌رۆکی شۆرای ئیسلامی شاری سنه، فه‌خری شاره‌وانی سنه و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی زانکۆ و هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی ڕوونوێنی کرا له ئێلێمانی نوێی زانکۆی په‌یام نووری سنه و چه‌ندین وێنه‌ی بلیمه‌تان و که‌سایه‌تییه‌کانی فه‌رهه‌نگیی کورد.
مورادی، سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نووری کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که پڕۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی و خزمه‌تگوزاری فازی یه‌که‌می زانکۆ له‌وان: ئێلێمان، چه‌ندین وێنه له که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌کانی کوردستان، پارکینگ ڕوونوێنی ده‌کرێت و بودجه‌ی ئه‌م چه‌ند پڕۆژه فه‌رهه‌نگییه‌ی نزیک به 150 میلیۆن تمه‌ن ڕاگه‌یاند و زیادی کرد: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م بابه‌ته‌ش له فازی دووهه‌م له‌به‌رچاوبگرین و به‌رنامه‌ڕێژی و پڕۆژه فه‌رهه‌نگی و خزمه‌تگوزارییه‌کی زیاتر به ئاوڕدانه‌وه له فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی جێبه‌جێ بکه‌ین.
سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نووری کوردستان به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێلێمانی په‌یام نوور په‌رتووک و پێنووس و ڕوانگه و ئاوڕدانه‌وه‌ی ئه‌م زانکۆیه له زانست و فه‌رهه‌نگه، وتی: وێنه‌ی که‌سایه‌تییه له‌بیرنه‌کراو و بلیمه‌ته‌کانی پارێزگای کوردستان له‌وان، مامۆستا هه‌ژار، مامۆستا قانع، مه‌وله‌وی کورد، مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان و محه‌مه‌د قازی له حه‌وشی زانکۆی په‌یام نووری سنه و له‌سه‌ر دیوار له لایه‌ن جه‌بار مورادی، وێنه‌کێش و هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی کێشراوه.
ناوبراو وتیشی: به‌خته‌وه‌رانه به ئاوڕدانه‌وه له پێگه‌ی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی پارێزگا و گرینگایه‌تی ئه‌م بابه‌ته که فه‌رهه‌نگ ژێربینای گه‌شه‌یه، ڕوانگه‌ی تایبه‌تی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی به فه‌رهه‌نگ له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه و ئه‌م زانکۆیه‌ش وێڕای هه‌وڵ بۆ ڕاسپارده‌یی خۆی که ئاوڕدانه‌وه له زانست بووه ئه‌م بابه‌ته‌ی له ده‌ستووری کاری خۆی دانا‌و..
کۆتایی کورتە نامە/310