ئەو ووتی پەرە خوازی و ڕەفتاری دژی ئاشتی ئیسرائیل لە ساڵانی ئەمدواییە ، قەیرانی نیزیک ٧ دەیەی فەلەستینی تووندتر کردووە . دان دانانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە بە ئاسۆی لێلی دانووستانەکانی سازیش لە حالێکدایە کە خەمساردی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سکرتێری گشتی نەتەوەکان لە ڕەوتی قەیرانی فەلەستین ، دەرفەتی پێویستی دابین کردووە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل لەمەر درێژە دان بە تاوانکارییەکانی .
ماوەیەک لەمەو بەر جێنیفر وێڵش ، ڕاوێژکاری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لەم ریکخراوەیە و بەتایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لەمەڕ بەرەو بوونەوەی خەمساردانە لەگەڵ کێشەی فەلەستین و ووتی ئەنجوومەنی ئاسایش هیچکات لە بارەی فەلەستینیەکان هەنگاوێکی مسۆگەری هەڵنەگرتووە .
ئاوڕدانەوە لە کردەوەی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە بارەی قەیرانی فەلەستین نیشان ئەدات خەمساردی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مەڕ چارە سەری و دۆزینەوەی ڕێگا چارەکانی پیلانگێرانەی لاگرانی ئەم ڕەژێمە کاریگەری بووە لە درێژخایەن بوون و داگیرکارییەکانی ڕەژێمی زایۆنی .
هەوڵی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە شێوەی جۆر بە جۆر لە ئاستی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی چ یارمەتی بە چارەسەری قەیرانی فەلەستین نەداوە . دەتوانین لەم بوارە ئاماژە بە لیژنەی چوار قۆڵی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکەین کە پێکهاتووە لە ئەمریکا یەکێتتی ئەوروپا ڕوسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە بۆ ناوبژیوانی لە پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان ، بەڵام تا بە ئێستا سەرکەوتنێکی لەم بوارە دا دەست نەخستووە .
لە ماوەی چارەکە سەدەی ڕابردوودا هەوڵەکانی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی بۆ چارەسەری قەیرانی فەلەستین لە ڕێگای پرۆسەی سازیش بیئاکام ماونەتەوە و زیانبار بوونی ئەو بۆ فەلەستینیەکان سەڵمێندراوە وکاربەدەستانی فەلەستینی و ڕێکخراوی نەتەوەکانیش دانیان لە سەر داناوە .
پشتگری هەموو لایانەی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان لە رەژێمی ئیسرائیل و هەڵس وکەوتی کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ ئەم ڕەژێمە وەکوو چرای سەوز نیشان دانە بە ئیسرائیل بۆ تووندتر کردنەوەی تاوانکارییەکانی .
ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە مافی نادادگەرانەی ڤیتو بە جاران پێشی گرتووە لە دەرکرانی بڕیارنامەکان دژی ڕەژیمی زایۆنی هەوڵە جیهانیەکانی لەم بوارە دا بێ ئاکام کردۆتەوە . ئەمریکا بەم کردەوەی تەنانەت پێشی گرتووە لە سەرکۆنە کردنی ئیسرائیل بە هۆی دڕندەکارییەکانی دژی خەڵکی فەلەستین و چالاکییەکانی زۆر کەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم بوارەی بێ ئاکام کردووە و ئەم بابەتەیش ڕەخنەی بەربڵاوی نێو دەوڵەتی بەدواوە بووە .
ئەوە لە حالێکدایە کە خەمساردی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی یش لە مەڕ ڕاگەییشتن بە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لە کردەوە دا ڕۆڵی کاریگەری بووە لە درێژەی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل ووەها هەڵسو کەوتێک پەراوێزێکی ئەمنی بۆ ئیسرائیل پێکهێناوە کە ئەوەیش ڕەخنە گرتنی بەربڵاوی گشتی لە کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کاربەدەستانی ئەوی بە دواوە بووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310