به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی دەرەوەی ئەلجەزایر دوانیوەڕۆی دووشەمە لە بەیاننامەیەکدا هۆی ئەو ئاگرکەوتنەی تەگەرەی کارەبا لە باسی هەڵگری حاجیەکان ڕاگەیاند و وەبیریشی هێنایەوە کە زیان نەگەیشتووەتە سەرنشینانی پاسەکە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە تەنیا چەند ڕوژ ماوە بە دەسپێکی ڕێ و ڕەسمەکانی حەج 65 حاجی ئەلجەزایری لە مێژووی 18 ژوئەنی ڕابردووش بە هۆی ژاراوی بوونی خوراکی گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی مەلێک فەیسەڵ و مەلێک عەبدولعەزیز لە عەەربستان .
پرسی وەڕێ خستنی ڕێ و ڕەسمەکانی حەج و ئاسایش حاجیەکان بەردەوام لە لایەن بیروڕای گشتیەوە سەرنجی پێدراوە بە تایبەت دوای ئەوەی کە لە ڕێ و ڕەسمی حەجی ساڵی ڕابردوو بە هۆی داکەوتنی جەرسەقیلێک لە مسجدولحەرام ،108 حاجی کوژران و 238 کەسی دیکەش بریندار بوون .
یەکێک لە کوژراوان و دوو کەس لە بریندارانیش ئەلجەزایری بوون . ئەو کەسانە هەروەها چاوەڕوانی وەرگرتنی غەرامە ن . هەروەها لە کارەساتەکەی مینا کە لە ڕەوتیدا سەدان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەس دا و 50 زیارەتکاری ئەلجەزایریش کوژران ....
کۆتایی کورتە نامە/310