بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی بنکەی هەواڵیی سەوت و لمەنامە ؛ خەڵکی بەحرەین لە ناڕەزایەتی بە کردەوەکانی سەرکوتکارانەی ڕژیمی ئالی خەلیفە دژی شێخ عیسا قاسم بۆ هەفتاو یەکەمین ڕۆژی بە دوای یەک درێژە ئەدەن بە مانگرتنی خۆیان لە بەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم . لە حاڵێکدا کە ناوچەی ئەلدوراز هەروا لە ژێر گەمارۆی توندی هێزە ئاسایشیەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە ، ناڕازیانی بەحرەینی نوێژی سەرلە بەیانی ئەمڕۆیان لە بەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم خوێند لە هەمان حاڵدا ژۆمارێکی زۆر لە مامۆستایان و زانایانی بەحرەینی لە درێژەی سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ڕژیمی ئالی خەلیفە بانگ کراون یان قۆڵبەست کراون .
لێژنەی مافی مڕوڤی بەحرەینیش لە ڕاپۆڕتێکدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕژیمی ئالی خەلیفە ڕایگەیاند ئەو ڕژیمە مامۆستایانی شێعەی خستووەتە ژێر گوشار و مافی ئەوان پێشێل دەکات ڕژیمی ئالی خەلیفە ژوئەنی 2016 مافی هاووڵاتی بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای شێعەی بەحرەینی سەندەوە کە ئەو کردەوە ، کاردانەوەگەلێکی توندی لە نێوان شێعەکانی بەحرەین و جیهان لێکەوتەوە .
بەحرەین لە 14 فێڤریەی ساڵی 2011 شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی ، دامەزراندنی دادگەری و لەناو بردنی هەڵاواردن و هاتنەسەر کاری سیستمێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن ....
کۆتایی کورتە نامە/310