سوپای تورکیا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : هێزی ئەم وڵاتە دە گوندی دیکەی لە ناوچەکانی باشووری شاری جرابلوس لە باکووری سوریا لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش رزگار کرد .
سوپای تورکیا کەلە ناوخۆی ئەم وڵاتەش لەگەڵ هێزی کورد دا تێکهەڵچووە ئامانج لەم ئۆپراسیۆنەی پاشەکشەپێکردن بە تاقمی تیرۆریستیی داعش و پێشگیری لە گەیشتنی هێزی کورد بۆ سنوورەکانی تورکیا ڕاگەیاندووە.
سوپای تورکیا هەروەها ڕایگەیاند لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا شەست ویەک پەلاماری تۆپخانەیی بۆسەر ناوچەکانی دەورووبەری شاری جرابلۆسی ئەنجام داوە .
هەرلەم حاڵدا یەپەگە ڕۆژی دوشەممە ڕایانگەیاند ئۆتوموبیلی زرێیی تورکیا بەرەو ئەوان تەقەیان کرد کە لەم پەلامارەدا چەند هێزی کوردیش بریندار بوون .
رەدور خەلیل وتەبێژی یەکەکانی یەپەگە بە هەواڵدەریی ڕویتەرزی وت : ئۆتۆموبیلەکانی زرێیی تورکیا لە ناوچەیەکی نیزیک شاری قامیشلی لە پارێزگەی حەسەکەی سوریا بەرەو خەباتکاران تەقەیان کرد .
شاری قامیشلی لە لەلایەن هێزی کوردەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
سوپای تورکیا هەروەها بنکەی هێزی پەکەکە لە باکووری ئێراقیان بوردومان کرد .
سوریا دەڵێ ئامانجی تورکیا لە دەسدرێژی بۆسەر خاکی سوریا نەهێشتنی داعش نیە بەڵکوو دەیهەوێ تاقمە ترۆریستیەکانی دیکە لە جیاتی داعش جێگیر بکات .....
کۆتایی کورتە نامە/310