٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٠٤
ناساندنی ئایینی ئیسلام لە کڵێسەی ڕاکلەندی ئەمریکا

کڵێسەی شاری راکلەند لە ئەیالەتی مەین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ، میوانداری دانیشتنێک بوو بۆ ناساندنی ئایینی ئیسلام بە کەسانی ناموسڵمان.

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی جیهانی قورئان(ئیکنا) بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕیVillagesoup، کڵێسەی شاری راکلەند لە ئەیالەتی مەینی ئەمریکا بە ئامانجی نەهێشتنی خراپ تێگەیشتن لە ئیسلام، دانیشتنێک بە بەشداریی ١٣٠ کەس لە هۆگرانی بەڕێوە برد.

عومەر کۆنتە، یەکێک لە وتاردانەکان لەو دانیشتنەدا وتی: بەڕێوەچوونی وەها کۆڕ و بەرنامەگەلێک، خاڵە تەماوییەکان و خراپ تێگەیشتنەکان لە ئیسلام کە لەلایەن دوژمنانەوە دێتە ئاراوە، پووچەڵ دەکاتەوە.

کۆنتە وتیشی: بڕێک پرس و بابەتی هاوپێوەند بە موسڵمانان، بۆ وێنە قەدەغەی خویندنی ئافرەتان لە بڕێک وڵات، تەنیا داڕێژراو لەسەر بنەمای سیاسی و فەرهەنگی ئەو وڵاتانەن و هیچ پەیوەندییەکیان بەئیسلامەوە نییە.

ناوەندی فێرکاریی جیهانی لە شاری ویچیتای سەر بە ئەیالەتی کانزاسی ئەمریکاش ڕۆژی یەکشەممە، دانیشتنێکی بەئامانجی ناساندنی ئیسلام و کولتوری ئیسلامی بە کەسانی ناموسڵمان بەڕێوە برد.

دوابەدوای تەقەو دەسڕێژ لە سەن بێرناردینۆی کالیفۆرنیا لە دووی دیسەمبەری٢٠١٥ و هەروەها تەقە لە کلوپێکی شەوانە لەشاری ئۆرلەندۆی ئەیالەتی فلۆریدا لە١٢ی ژۆئەنی٢٠١٦ کە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون، دوژمنایەتی کردنی ئیسلام لە ئەمریکا بەچەشنێکی کەم وێنە پەرەی سەندووە....

کۆتایی کورتە نامە/310