٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٣١
دەسکەوتێکی دیکەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

فەرماندەی قەرارگای بەرگریی ئاسمانی خاتەمولئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لە وەگەڕ کەوتنی ڕاداری پێشکەوتەی "نەزیر" کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەمیر سەرتیپ "فەرزاد ئیسماعیلی" فەرماندەی قەرارگای بەرگریی ئاسمانی خاتەمولئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی دوشەممە وتی: ڕاداری بێ وێنەی"نەزیر" کەوتە گەڕ و لەمەوبەلا هیچ  فڕندەیەکی ڕادارشکێن ناتوانێ بێ بێ مۆڵەت و ئیزن بێتە ئاسمانی ئێرانی ئیسلامی.

ئەمیر سەرتیپ ئیسماعیلی بە باس کردنی ئەوەی کە ڕاداری "نەزیر" تایبەتە بۆ دۆزینەوەی"فڕندە بچووکەکان"، فڕۆکەکانی u2 ، rq4 , mq1 وتی: ڕاداری نەزیر بە هاسانی دەتوانێ موشەکەکانی باڵستیم و مروز لە هەموان گرنگتر فڕۆکە ڕادار شکێنەکان بدۆزێتەوە و پێ و شوێن بگرێ.

سەردار ئیسماعیلی وتیشی: سیستەمی بە هێزی ڕاداری"نەزیر" لە ناوەڕاستی کڕاڵ و قاقڕەکانی ئێرانی ئیسلامی و لە بەرزایی سەرووی 3 هەزار گەزەوە جێگیر کراوە.

سیستەمی ڕاداری "نەزیر" دەتوانێ چاوەدێری چەند کیلۆمەتر ئەوبەرتری سنورە ئاسمانییەکانی ئێرانیش بکات و هەر جووڵەیەک کە بیهەوێ لە سنورەکانی ئێران نزیک بێتەوە دەدۆزێتەوە و ڕاپۆرتەکەی بە تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانی دەدات.

رۆژانە زیاتر لە هەزار فڕۆکە بە سەر ئاسمانی ئێران دا دەفڕن کە تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی 24 کاتژمێری ئێران تەواوی ئەو گەشتانە دەناسێتەوە و هەر گەشتێک بە بێ مۆڵەت بیهەوێ لە سنورە ئاسمانییەکانی ئێران ئیسلامی نزیک بێتەوە بەرەوڕووی هۆشداری جدی قەرارگای بەرگریی ئاسمانی خاتەمولئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310