٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ٠٣:٣٥
داکۆکی ئێران لە چەسپانی ئاشتی لە ئێراق

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت لەسەر داکۆکی تاران لە چەسپانی ئاشتی لە ئێراقدا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلائەدین بروجێردی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، دوێنێ یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ شێخ ئەکرەم کەعبی سکرتێری گشتیی موقاوەمەی ئیسلامیی نوجەبای ئێراقدا وتی: حکومەت و مەجلیسی ئێران داکۆکی دەکەن لەهەرچەشنە هەنگاونان و هەوڵدانێک لەئاراستەی جێگیرکرانی سەقام و ئاسایش و لەناوبردنی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ناوچەدا.

بروجێردی وتی: پیلانگێڕیی دژ بە میحوەری موقاوەمە لە سووریا ، سەرباری یارمەتییە دراڤی و چەکەمەنییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و ناوچەییەکانی، بە تێپەڕینی زیاتر لە چوار ساڵ ، نەیتوانی کەلێن بخاتە نێو خۆڕاگریی گەلانی ئێراق و سووریا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسیاشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران هەروەها پێی داگرت؛ بەبڕوای تاران، ئێراق دەبێ یەکپارچە بمێنێتەوەو ئەمڕۆ ئەمریکاو هاوپەیمانە ناوچەییەکانین کە بەکردەوە دۆڕاوی ئەو یارییە مەترسیدارە واتە دابەش کران و پارچە پارچەکرانی ئێراقن.

شێخ ئەکرەم کەعبیش لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە ڕزگارکرانی ناوچەکانی بندەستی داعش لە ئێراق، وتی: چەندین ناوچەی داگیرکراو لەو وڵاتە ، لەدەست داعش ڕزگار کراون و ئێستا تیرۆریستانی داعشی تەنیا لە موسڵ و ناوچەگەلێکی پارێزگای ئەنبار(ڕۆژاوای ئێراق) دا هەن.

سکرتێری گشتی موقاوەمەی ئیسلامی نوجەبای ئێراق هەروەها ئاماژەی کردە داکۆکییە ڕاستەوخۆکانی قەتەر، عەرەبستان وئەمریکا لە گرووپی ڕەشەکوژی فەتحوشام(بەرەی نوسرە) و وتی: عەرەبستان و ئەمریکا بەلەدەستدابوونی چەشنی جۆراوجۆری چەکئامێرە سەربازییەکان، لەو گرووپە تیرۆریستیانە داکۆکی دەکەن....

کۆتایی کورتە نامە/310