به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، فرانک یۆرگێن وایزە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی بیڵد ئێم زونتاگ سەبارەت بە دوایین دۆخی پەنابەران لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەڵمانیا ئامادەیە ئەمساڵ نێزیک بە ۳۰۰هەزار پەنابەر وەربگرێ.ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: پێش بینی دەکرێ کە ئەم ڕێژەیە کەمتر لە ئەوەیە کە ئێمە بەراوەردمان کردووە، بەڵام هاوکات خۆمانمان ئامادەی وەرگرتنی ۳۰۰هەزار پەنابەر کردووە.
سەرۆکی ئیدارەی پەنابەران و کۆچبەریی ئەڵمانیا هەروەها ڕایگەیاند: ساڵی ۲۰۱٥ی زایینی شیمانە دەکرا کە زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر بێتە نێو خاکی ئەڵمانیاوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمتر لە پێش بینیی ئێمە بوو.
لە پرسی وەرگرتنی پەنابەراندا ئەبێ بازاڕی کار و دۆخی ئابووری سەرەنجی زۆری پێبدرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310