به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به دوای پێکدادانی نێوان هێزه کوردییه‌کان و هێزه‌کانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی سووریا له شاری حه‌سه‌که، فڕۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا سووڕانه‌وه و به‌پێی هه‌ندێ له ڕاپۆرته‌کان چه‌ندین به‌شی ئه‌و شاره‌یان بۆردومان کردووه. ئه‌مریکا به‌و بابه‌ته کاردانه‌وه‌ی نیشان دا که هێزه‌کانی له نزیکی حه‌سه‌که سه‌رقاڵی مه‌شقپێکردنی هێزه کوردییه‌کانن و چه‌ندین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه نارد.
گۆڤاری نه‌شناڵ پۆستی که‌نه‌دا نووسی: هه‌ندێ که‌س ئه‌و کاره‌ی ئه‌مریکا که تێیدا به سووریا هۆشداریی سه‌باره‌ت به دووپاتکردنه‌وه‌ی بۆردومانی ناوچه‌که داوه به جۆرێک دروست کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین ده‌زانن.
پیتر کۆک وته‌بێژی پێنتاگۆن دوو ڕۆژ پێش ئێستا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران جه‌ختی کرد: نا ئه‌و کاره دروست کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا نییه. هۆشداریی ئێمه به سووریا هاوشێوه‌ی
ئه‌و کارانه‌یه که پێشتریش ئه‌نجاممان داوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت له هێزه‌کانی خۆمان له ناوچه‌که به‌رگری بکه‌ین و به‌وان هۆشداری ده‌ده‌ین که له شوێنێک که هێزه‌کانی ئێمه ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای هێزه‌کانی YPGی سه‌ر به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا به نه‌شناڵ پۆستی ڕاگه‌یاند: هێزه کوردییه‌کان له ئیئتیلافی دژه‌داعش و به تایبه‌ت ئه‌مریکا داوایان کردووه که بۆ پاسه‌وانی له‌وان له به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه ئهمهگدارهکان به به‌شار ئه‌سه‌د، ناوچه‌ی دژه‌فڕین دروست بکه‌ن.
ناوبراو که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، زیادیشی کرد: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌ن و بارودۆخه‌که پێوشوێنگری ده‌که‌ن. ئێمه داوامان له هاوپه‌یمانانی خۆمان کردووه که ناوچه‌ی دژه‌فڕین دروست بکه‌ن، بۆچوونی ئه‌وان له‌مباره‌وه ئیجابی بوو و داواکاریی ئێمه‌یان قبووڵ کرد و دواتر بۆردومانێک له حه‌سه‌که ئه‌نجام نه‌دراوه.
فه‌رمانده‌یه‌کی دیکه‌ی YPG به نه‌شناڵ پۆستی ڕاگه‌یاند: ئێمه داوامان له ئه‌مریکا کردووه که ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌یه‌کی دژه‌فڕین ڕابگه‌یێنێت که بۆچوونی ئه‌وان له‌وباره‌وه ئیجابی بوو....
کۆتایی کورتە نامە/310