به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له شاری سنه و له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا سی دی شێعری شاعرانی کورد به ناوی "نیشتمانی وشه"به ده‌نگی که‌ماڵ میره‌کی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ۳‌ی خه‌رمانان له شاری سنه کۆڕێک بۆ ڕوونوێنی له سی دی شێعری شاعرانی کورد له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه که له‌م کۆڕه‌دا که‌ماڵ میره‌کی چه‌ند پارچه شێعرێک یبخوێنێته‌وه.
ئه‌م کۆڕه بڕیار وایه که کاتژمێر ۵ بۆ ۷ی ئێواره له هۆڵی فه‌جره‌ی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری سنه به‌ڕێوه بچێت و به‌شداری بۆ هه‌مووان ئازاده.
شایانی باسه که به پێی ئاماره‌کانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان له ۲ ساڵی ڕابردوودا چاپی کتێب و سی دی به زمانی کوردی، به تایبه‌ت شێعر و چیرۆک دوو هینده زیادی کردووه...
کۆتایی کورتە نامە/310