٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٣:٣٣
دەس پێ بوونی کۆڕی پەرلەمانی ئێراق بۆ دەنگدان لەسەر چارەنووسی وەزیری بەرگری

کۆڕی پەرلەمانی ئێراق بۆ دەنگدان لەبارەی دان یان سەندنەوەی دەنگی متمانە بە وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دەس پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، بەگێڕانەوە لە کەناڵی سومرییە نیوز، پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە کۆڕەکەی بۆ دەنگدان لەبارەی سەندنەوەی دەنگی متمانە لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی ئێراق دەس پێ کرد.

پەرلەمانی ئێراق بەسەرۆکایەتی سەلیم جبوری ئەمڕۆ دەنگدان لەابرەی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخست.

لەم دواییەدا، خالید عوبەیدی ، سەلیم جبوری تاوانبار کرد بەوەی وا دەستی بووە لە گەندەڵیدا بەڵام لیژنەی دادەوانیی ئێراق، سەنەدو بەڵگەکانی عوبەیدی بە بەس نەزانی و جبوری بە بێتاوان ناساند.

جبوریش سەبارەت بە عوبەیدی سکاڵای بردە دادگە ....

کۆتایی کورتە نامە/310