به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هیوا حاجی محه‌مه‌دی، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر به ئاماژه به یه‌کلایی بوونه‌وه‌ی کاتی به‌ڕێوه چوونی فستیڤاڵی شانۆی کوردی، وتی: ئه‌مه ڕووداوێکی نه‌ته‌وه‌ییه و له میانه‌ی ڕۆژانی ۱ بۆ ۵ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له هۆڵی سه‌ره‌کی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو به ئاماژه به ڕێژه‌ی پێشوازی کردنی شانۆکارانی کورد له‌م فستیڤاڵه وتی: به گشتی ۵۰ شانۆ گەیشتووەتە ده‌ست ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که .
سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز ڕایگەیاند: پێشوازی هونه‌رمه‌ندان و گرووپه چالاکه‌کانی له‌م فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه زۆر باش بووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به پلانی باش ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه، پێشوازی زۆر باش له نمایش دانی شانۆکان، له لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌که‌وه بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ کاری فستیڤاڵی شانۆی کوردی هیوای خواست که به پشتیوانی به‌رپرسان، خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ندان، ئه‌م فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه له ئاستێکی باش و گونجاو‌دا له شاری مێژووی سه‌قز به‌ڕێوه بچێت....
کۆتایی کورتە نامە/310