به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له خه‌ندان، ئه‌ندامێکی کوردی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری دادوگه‌شه (AKP) له وڵامدانه‌وه به پێشنیاری کۆما جڤاکی کوردستان (KCK) سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیخوازانه‌ی پرسی کورده‌کان، وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه نییه تورکیا جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ دانوستان ئه‌نجام بدات.
مه‌زهه‌ر باغڵی، نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا و ڕاوێژکاری سیاسی AKP وتی: "دڵنیام PKK چیتر ئاوه‌ها ده‌رفه‌تێکی بۆ ده‌ست ناکه‌وێ که تورکیا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه.
ئه‌وان به‌رنامه‌ی ڕێبه‌ری خۆیان کرده‌وه‌یی نه‌کردووه و بێ هۆکار پشتیان له ڕێککه‌وتن کرد.
به‌م بۆنه‌وه حکوومه‌تی تورکیا چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانوستانی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام نادات."
KCK، که PKKش به‌شێک له‌و ڕێکخراوه‌یه پێکدێنێت، ڕۆژی شه‌ممه پێشنیارێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورده‌کان له تورکیا ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌ی به "پێشنیارێکی مێژوویی" ناوبرد.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه داوا له حکوومه‌تی تورکیا ده‌کات له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوی جیدیی هه‌ڵبگرێت و له به‌رانبه‌ردا KCKش به‌ڵێن ده‌دات به‌رپرسیارێتییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به خۆی به دروستی جێبه‌جێ بکات.
باغڵی وتی: پێشنیاری KCK ده‌بوایه ساڵی ڕابردوو بخرابایێته‌ڕوو، "پێش له کرده‌وه‌گه‌لێک وه‌کوو ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل، شوێنه ئیداریی و نیشته‌جێبووه‌کان.
ئه‌م هه‌وڵانه هیچ یارمه‌تییه‌کی به پرسی کورده‌کان نه‌داوه و به قازانجی گه‌لی تورکیا نییه."
KCK ڕایگه‌یاندووه ئه‌م پێشنیاره له وڵامدانه‌وه به داخوازی هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان، دۆستانی ئه‌وان له هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نگرانی دیموکراسی له ناوخۆی تورکیا، له‌وان پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)، خراوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ڕایگه‌یاند ده‌بێ حکوومه‌ت هه‌نگاوی یه‌که‌م هه‌ڵبگرێت، که له‌و ئه‌گه‌ره‌دا "پرسی کورده‌کان له ماوه‌ی مانگێک چاره‌سه‌ر کراوه و ئاشتی و هێمنایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ تورکیا."
KCK له پێشنیاری خۆیدا داوای کردووه وه‌فدێک له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دیدار بکات و ڕێگا بدرێت ئه‌و له دانوستانه‌کان ڕۆڵ ببینێت...
کۆتایی کورتە نامە/310