به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له هاوینی 2014 ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازی خۆی بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ولێر نارد و ڕێژه‌یه‌کی زۆر چه‌ک و جیهازاتیشی نارد به‌ڵام ڕاپۆرتی که‌ناڵی NDRی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی چه‌که نێردراوه‌کانی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ لایه‌نی سێهه‌م له بازاڕی ڕه‌ش، بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که ناردنی چه‌که‌کان تا حه‌وته‌ی ڕابردوو که وه‌جبه‌یه‌کی دیکه چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان نێردرا، ڕابوه‌ستێت.
به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هۆکاری درێژه‌پێدانی ناردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دڵنیایی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به دووپات نه‌بوونی بابه‌تی فرۆشتنی چه‌که پێشکه‌ش کراوه‌کانی ئه‌م وڵاته به کورده‌کان ڕاگه‌یاندووه.
ژێنڕاڵ ڕابێرت هابێرمه‌ن، وته‌بێژی یه‌که‌ی ئۆپراسیۆنی هێزه‌کانی سوپای ئه‌ڵمانیا له کوزوو، سووریا و عێراق بۆ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک وتی: هاوبه‌شانی ئێمه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاندووه که پاسه‌وانی ئه‌و چه‌کانه‌ن که ئێمه بۆ ئه‌وان ده‌نێرین. ئێمه‌ش متمانه‌مان به‌وان هه‌یه.
وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی به‌ره‌ڤانی ئه‌ڵمانیاش به ئاماژه به متمانه‌ی وڵاته‌که‌ی به کورده‌کان سه‌باره‌ت به نه‌فرۆشتنی چه‌که‌کان له بازاڕی ڕه‌ش وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و وه‌جبه چه‌که که حه‌وته‌ی ڕابردوو بۆ کورده‌کان نێردرا، له داهاتووشدا چه‌ندین وه‌جبه‌ی دیکه‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێردرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی نه‌کرد به کاتی دیاری کراوی ناردنی وه‌جبه نوێیه‌کانی چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان.
وڵاتی ئه‌ڵمانیا حه‌وته‌ی ڕابردوو وه‌جبه‌ی 70 تۆنی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی له‌وان 1500 چه‌کی G36، یه‌ک میلیۆن گوله، 100 چه‌کی دژه تانکی میلان و سێ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردووه....
کۆتایی کورتە نامە/310